وه‌فدى باڵاى كۆمپانیاكانى به‌ریتانیا پاڵپشتى پێشخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێمین
بۆله‌نزیكه‌وه ئاگاداربون له‌ره‌وشى ته‌ندروستى و ئالیه‌تى پێشخستنى ئه‌و كه‌رته له‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌مرۆله‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى پێشوازى كرد له‌وه‌فدێكى باڵاى كۆمپانیاكانى وو‌ڵاتى به‌ریتانیا له‌دیدارێكدا باس له‌ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێم كرا هه‌روه‌ك گفتوگۆله‌باره‌ى ئالیه‌تى پێشخستنى ئه‌و كه‌رته له‌هه‌رێم كرا، له‌دیداره‌كه‌دا وه‌زیرى ته‌ندروستى باسى له‌په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌رێم و وو‌ڵاتى به‌ریتانیاكرد و رۆڵى ئه‌و ووڵاته‌ى له‌پێشخستن و به‌شدارى كردن له‌بوژاندنه‌وه‌ى ژێرخانى ئابورى به‌رزنرخاند، هه‌روه‌ك داواشى لێ‌كردن دواى گه‌رانه‌وه‌یان بۆوولاته‌كه‌یان هانى كۆمپانیاكانیان بده‌ن بۆئه‌وه‌ى بتوانن ئاماده‌یى پێشخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێم بكه‌ن، به‌وپێیه‌ى هه‌لى كار و هاتنى كۆمپانیاكان بۆهه‌رێم زیاتره به‌به‌راورد به‌ناوچه جیاجیاكانى تر‌ى عێراق، پاشان وه‌فدى میوان پرۆژه و پلانى خۆیان بۆزیاتر پێشخستن و به‌ره‌وپێشبردنى ره‌وشى ته‌ندروستى خسته‌روو، به‌تایبه‌ت دروست كردنى نه‌خۆشخانه و كردنه‌وه‌ى خول و راهێنانى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى هه‌رێم به‌زانسته‌سه‌رده‌میه‌كان و ئاشناكردنیان به كه‌ل وپه‌لى پێشكه‌وتوى پزیشكى.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت