وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

نامه‌یه‌ک له‌ لایه‌ن زیره‌ک میره‌

بۆ به‌ڕێز/ وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی


بۆ به‌ڕێز/ وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌
له‌ ناخی‌ دڵمه‌وه‌ هه‌وڵ و خزمه‌ته‌كه‌تانتان به‌رز ئه‌نرخێنم، كه‌ پیرۆزترین ئه‌ركتان له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌، ئه‌وه‌ش راسته‌وخۆ خزمه‌تكردنه‌ به‌ مرۆڤایه‌تی‌، بۆ به‌شداریی‌ كردنم له‌م ئه‌ركه‌ پیرۆزه‌تان، بڕیارمدا له‌ دوای‌ نه‌مانم له‌ ژیان، ته‌واوی‌ ئه‌ندامانی‌ جه‌سته‌م ببه‌حشم به‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ پێویستیانه‌ و خه‌ون به‌ ژیانه‌وه‌ ئه‌بینن، جه‌سته‌كه‌شم پێشكه‌شه‌ به‌و خوێندكارانه‌ی‌ له‌ كۆلێژه‌كانی‌ پزیشك ده‌خوێنن و ئه‌زموونه‌ به‌ نرخه‌كانیان له‌سه‌ر لاشه‌م تاقی‌ بكه‌نه‌وه‌، بۆ زیاتر شاره‌زابوون له‌ توێكاری‌ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤدا، له‌م ساته‌شه‌وه‌ كه‌س به‌رپرس نیه‌ له‌ جه‌سته‌ی‌ بێ‌ رۆحم جگه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ناوبراو، وه‌ داواكارم له‌ ته‌واوی‌ مرۆڤدۆستانی‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌م ئه‌مه‌ بكه‌ین به‌ نه‌ریتێك بۆ رزگاركردنی‌ رۆحی‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی‌ له‌ دوای‌ ئێمه‌وه‌ به‌ ئازاره‌وه‌ ژیان ده‌گوزه‌رێنن.