وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

له‌شارى هه‌ولێر:وه‌زیرى ته‌ندروستى ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ى ته‌ندروستى به‌برى زیاتر له‌ 15 ملیار دینار كرده‌وه‌


له‌شارى هه‌ولێر:وه‌زیرى ته‌ندروستى ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ى ته‌ندروستى به‌برى زیاتر له‌ 15 ملیار دینار كرده‌وه‌
پارێزگارى هه‌ولێر : به‌هه‌وڵى وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم ره‌وشى ته‌ندروستى شارى هه‌ولێر به‌ره‌وپێشوه‌چونى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت
له‌شارى هه‌ولێر د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌یاوه‌رى هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگارى هه‌ولێر وژماره‌یه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رانى گشتى ته‌ندروستى به‌ردى بناغه‌ى هه‌ریه‌ك له‌ باڵه‌خانه‌ى كوالێتى كۆنترۆلى جۆرى ده‌رمان و كۆگاى سه‌ره‌كى ده‌رمانى هه‌رێم و سه‌نته‌رى تالاسیما و كردنه‌وه‌ى دوو بنكه‌ى ته‌ندروستى له‌جۆرى Aكه‌ تێچووى پرۆژه‌كانیش به‌برى زیاتر له‌ 15 ملیار دیناره‌.
له‌چوارچێوه‌ى گرنیگدانه‌كانى  وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێم له‌شارى هه‌ولێر وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ردى به‌برى زیاتر له‌ى 15 ملیار دینار به‌ردى بناغه‌ى كۆگایه‌كى سه‌ره‌كى ده‌رمان و كۆالێتى كۆنترۆلى جۆرى ده‌رمان و سه‌نته‌رى تالاسیما و كردنه‌وه‌ى دوو بنكه‌ى ته‌ندروستى له‌گه‌ره‌كى شادى و لاوانى شارى هه‌ولێر،،
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌لێدوانێك بۆده‌زگاكانى راگه‌یاندن ئاماژه‌ى به‌ پلان و كارى وه‌زاره‌ت كرد بۆزیاتر پێشخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى و باشتركردنى ره‌وشى ته‌ندرلوشتى شارى هه‌ولێر،
له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم و به‌غدا وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم راى گه‌یاند كه‌مته‌رخمى و سسیتى هه‌یه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق به‌تایبه‌ت پێدانى ده‌رمان وپێداویستى پزیشكى و دابین كردنى به‌شه‌ بودجه‌ى وه‌زاره‌ت، له‌ئێستادا به‌هه‌ولى د.مجید محمدامین وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق به‌ره‌وپێشوه‌چونى باش هه‌یه‌ و له‌چه‌ند رۆژى رابردوو كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌فدى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق كردوه‌ له‌سه‌ر پێداون و دابین كردنى به‌شه‌ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى هه‌رێم.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر ستایشى وه‌زیرى ته‌ندروستى كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ت گوزاریه‌ ته‌ندروستیانه‌ى پێشكه‌ش به‌هاوڵاتیان ده‌كرێت، وتیشى به‌هه‌ولى د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێم پێشوه‌چونى زۆرى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.
له‌به‌شێكى ترى دانانى به‌ردى بناغه‌و كردنه‌وه‌ى بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌دواداچونى بۆ كارو ئه‌ركه‌كانى پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كرد بۆزیاتر پێشخستنى بوارى ته‌ندروستى له‌هه‌رێم.