4-12-2012 د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رانى گشتى ته‌ندروستى و نه‌قیبى سه‌ندیكاكانى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كۆبونه‌وه له‌و كۆبونه‌وه‌یه گفتوگۆ له‌باره‌ى پرۆژه‌ى (( ئه‌نجومه‌نى پزیشكانى كوردستان)) و
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌ك گفتوگۆ له‌باره‌ى ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان كرا.
به‌مه‌به‌ستى تاوتێكردنى كار‌و پرۆژه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌مرۆ4-12-2012 د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رانى گشتى ته‌ندروستى و نه‌قیبى سه‌ندیكاكانى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كۆبونه‌وه له‌و كۆبونه‌وه‌یه گفتوگۆ له‌باره‌ى پرۆژه‌ى (( ئه‌نجومه‌نى پزیشكانى كوردستان)) و پێدانى بروانامه‌ى كارامه‌یى پیشه‌ى پزیشكى و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و تاقى كردنه‌وه‌ى ده‌ورى بۆیان.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه باس له به‌دواداچون بۆ نرخى كلینكه‌كان و چۆنیه‌تى بینینى نه‌خۆش و له‌لایه‌ن پزیشك له‌كه‌رتى تایبه‌ت و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌ى سیسته‌مى ئه‌لكترۆنى بۆ ده‌زگا ته‌ندروستی له‌كه‌رته‌كانى گشتى و تایبه‌تى كرا،
له‌به‌شێكى تر‌ى كۆبونه‌وه‌كه
تاوتوێى رێكخستنى پاشه‌رۆى كه‌رتى ته‌ندروستى و گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى پێویست بۆ له‌ناوبردن و رزگاربون به‌شێوه‌یه‌كى زانستیانه له‌و پاشه‌رۆیانه‌كرا هه‌روه‌ك وه‌زیرى ته‌ندروستى داواى لێ‌كردن كارى پێویست بكرێت بۆئه‌م مه‌به‌سته، ته‌وه‌رێكى تر‌ى كۆبونه‌وه‌كه ته‌رخانكرابۆ پۆلین كردنى نه‌خۆشخانه‌كان و دیارى كردنى نرخى نه‌شته‌رگه‌رى له‌نه‌خۆشخانه‌گشتیه‌كان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت