وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیری ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كانی سۆران و ره‌واندزی به‌سه‌ركرده‌وه

وه‌زیری ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كانی سۆران و ره‌واندزی به‌سه‌ركرده‌وه


وه‌زیری ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كانی سۆران و ره‌واندزی به‌سه‌ركرده‌وه
به‌ مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له‌ كاروباری ته‌ندروستی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ 3-7، له‌ سه‌ردانَێكیدا بۆ ناوچه‌كه‌ دكتۆر رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم به‌ هاورێیه‌تی ژماره‌یه‌ك له‌ راوێژكارانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كانی سنوری قه‌زای سۆران و ره‌واندزی به‌سه‌ر كرده‌وه‌.
له‌سه‌ره‌تاشدا سه‌ردانی بنكه‌ی ته‌ندروستی خه‌لیفانی كرد و دواتر به‌ هاورێیه‌تی قایمقامی سۆران و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سۆران، هه‌ریه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی سۆرانی گشتی و نه‌خۆشخانه‌ی له‌ دایكبون و منداڵانی سۆرانیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ گیرو گرفته‌كانی كۆڵییه‌وه‌، له‌ لێدوانێكیشدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وه‌زیری ته‌ندروستی ئامانجی سه‌ردانی رونكرده‌وه‌ و كه‌ مه‌به‌ستیان بووه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ كێشه‌ و گرفته‌كانی ته‌ندروستی ناوچه‌كه‌ بكۆڵنه‌وه‌.
هه‌ر له‌ میانه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا وه‌زیری ته‌ندروستی راشیگه‌یاند: بڕیاردراوه‌ ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت بۆ ئێشكگرو پزیشكی پسپۆر و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی خه‌رج بكرێت و بڕیاره‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانه‌وانیدا ئه‌و مژده‌یه‌ رابگه‌یه‌نن، سه‌باره‌ت به‌ داواكاری كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بۆ هاوتا كردنی ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی ,وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند ئه‌وان پشتگیری داواكه‌یان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ ده‌رماڵه‌ی ته‌ندروستییه‌ جیاوازی نیه‌ له‌ نێوان پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی.
له‌ دوا وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شیدا وه‌زیری ته‌ندروستی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ره‌واندزی كردو سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ گیروگرفته‌كانی كۆڵییه‌وه‌.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی