وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

روونكردنه‌وه‌::: وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى سكالاى یاسایى له‌سه‌ر كه‌مپینى چاوهه‌رچاوه‌ تۆمارده‌كات


روونكردنه‌وه‌::: وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى سكالاى یاسایى له‌سه‌ر كه‌مپینى چاوهه‌رچاوه‌ تۆمارده‌كات
كه‌مپینى چاو هه‌رچاوه‌له‌یاداشتێكدا باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌گوایه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌بودجه‌ى ته‌ندروستى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى بره‌ پاره‌یه‌كیان كه‌ زیاتر له‌ 5 ملیۆن دۆلار سه‌رفكردوه‌بۆنه‌خۆشخانه‌ى پار:
بۆئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ بۆراى گشتى راى ده‌گه‌ینن.
ئه‌و زانیاریانه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ و راى ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى نه‌له‌بودجه‌ى وه‌زاره‌ت و نه‌له‌بودجه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى هیچ بره‌ پاره‌یه‌كى بۆ نه‌خۆشخانه‌ى پار خه‌رج نه‌كردوه‌ وئه‌وگرێبه‌سته‌ى كه‌هه‌بوه‌ هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌،
بۆیه‌ راى ده‌گه‌ینن له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م كه‌مپینه‌ چه‌ند جارێكى تر زانیارى نادروست ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى سكاڵاى یاسایى له‌سه‌رتۆمارده‌كه‌ین و هه‌موو رێكاره‌ یاساییه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر، هه‌روه‌ها راشى ده‌گه‌یه‌نن كه‌ نه‌خۆشخانه‌ى پار یه‌كێك بوه‌ له‌نه‌خۆشخانانه‌ى كه‌هاوكارمان بوه‌ له‌گه‌ل وه‌زاره‌ت به‌شێوه‌یه‌ك له‌ ژماره‌یه‌كى زۆرى نه‌شته‌رگه‌ره‌ی چاندنى جگه‌ر له‌ونه‌خۆشخانه‌یه‌ ئه‌نجامدراوه‌ به‌به‌رواورد به‌نه‌شته‌رگه‌رى له‌شوێنى تر و ده‌ره‌وه‌ى وه‌ڵات به‌بره‌پاره‌یه‌كى كه‌متر ئه‌نجامیانداوه‌، هه‌روه‌ها ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ چه‌ندین جار به‌بێ به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى كردوه‌ كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت داواى چاره‌سه‌ركردنیان بۆكراوه‌ بۆئه‌مه‌ش سوپاسى هه‌لویستى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ده‌كه‌ین.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت