وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

به‌رێوه‌چوونى سمینارێك بۆ پزیشكانى ئیسك

بۆزیاتر گرنگیدان به‌ بوارى پزیشكى له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان ئه‌مرۆ 15-7-2012 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق به‌هاوكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم سمینارێكى تایبه‌تى بۆ


به‌رێوه‌چوونى سمینارێك بۆ پزیشكانى ئیسك
بۆزیاتر گرنگیدان به‌ بوارى پزیشكى له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان ئه‌مرۆ 15-7-2012 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق به‌هاوكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم سمینارێكى تایبه‌تى بۆزیاتر له‌ 50 پزیشسكى تایبه‌ت به‌ شكان له‌شارى هه‌ولێر كرده‌وه‌. له‌میانه‌ى به‌رێوه‌چوونى سمیناره‌كه‌ چه‌ندین بابه‌ت و توێژینه‌وه‌ له‌لایه‌ن پزیشكانى پسپۆره‌ وه‌ خرانه‌ ڕوو له‌گه‌ڵ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ریان، به‌ئامانجى باشتركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى پزیشكانى ئیسك و شكان،
له‌به‌شێكى ترى سمیناره‌كه‌ به‌شداربوان ئاماژه‌یان به‌ گرنگى به‌رێوه‌چوونى سمیناره‌كه‌كرد بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستیان و كاركردن بۆیان بۆئه‌وه‌ى بتوانن له‌نه‌خۆشخانه‌كان خزمه‌ت به‌و كه‌سانه‌ بكه‌ن كه‌ پێویستیان به‌ چاره‌سه‌رى پزیشكى هه‌یه‌ كه‌تایبه‌ته‌ به‌ شكانى ئیسك. هه‌رله‌ سمیناره‌كه‌ ده‌ست نیشانى هۆكار و ده‌رئه‌نجامه‌كانى شكانى ئیسك كرا له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى پێوییست بۆیان.
شایه‌نى باسه‌ بریاره‌ سمیناره‌كه‌ بۆماوه‌ى چوار رۆژ به‌رده‌وام بێت و له‌كۆتایش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆته‌واوى راپۆرت و بابه‌ته‌كان ئه‌نجامبدرێت.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت