وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى تاوتۆیى ره‌وشى ده‌رمانى كوردستان ده‌كات

د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: له‌چه‌ند لایه‌وه‌كه‌وه‌ هه‌وڵى دابین كردنى ده‌رمان ده‌ده‌ین


وه‌زیرى ته‌ندروستى تاوتۆیى ره‌وشى ده‌رمانى كوردستان ده‌كات
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: له‌چه‌ند لایه‌وه‌كه‌وه‌ هه‌وڵى دابین كردنى ده‌رمان ده‌ده‌ین
به‌مه‌به‌ستى تاوتێكردنى ره‌وشى ده‌رمان و هه‌لمه‌ته‌كانى نیشتمانى كوتان له‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌مرۆ 16-7-2014 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ نوێنه‌رانى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى و یونسیف به‌ئاماده‌بونى به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى وبه‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى خۆپاراستنى ته‌ندروستى له‌پارێزگاكان كۆبووه‌.
له‌وكۆبونه‌وه‌یه‌ گفتوگۆله‌باره‌ى چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى هه‌لمه‌ته‌كانى كوتان كرا به‌تایبه‌ت دابین كردنى ده‌رمان و ڤاكسینى پێویست بۆیان.
بۆئه‌مه‌ش وه‌زیرى ته‌ندروستى دڵنیاى هه‌مولایه‌كى كردنه‌وه‌ كه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌رده‌وام له‌هه‌وڵى دابین كردنى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكیدایه‌ و له‌وپێناوه‌ش چه‌ندین رێگا ده‌گریته‌به‌ر بۆ پاراستنى دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان له‌نه‌خۆشیه‌كان.
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى وتیشى هاوكارى و كۆمه‌كه‌كانى هه‌ردوو رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى و یونیسف به‌رزده‌نرخێنین به‌تایبه‌ت ئه‌و كارئاسانى و هه‌ماهه‌نگیه‌ى له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌نجامیده‌ده‌ن.
وه‌زیرى ته‌ندروستى راشى گه‌یاند له‌ئێستادا ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى پێویست هه‌یه‌ و له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامیشداین بۆدابین كردنیان وخزمه‌تكردنى هاوڵاتیان به‌هه‌موشیوه‌یه‌ك.
له‌به‌رامبه‌ردا نوێنه‌رى هه‌ر دوو رێكخراو ئاماده‌یى خۆیان نیشاندا بۆهه‌ر هاوكارى و یارمه‌تیه‌ك بۆسه‌رخستنى ره‌وشى ته‌ندروستى به‌تایبه‌ت له‌به‌رنامه‌ى كوتان و لایه‌نى هۆشیارى و رۆشنبیرى هاوڵاتیان.