وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

له‌رۆژى جیهانى ته‌ندروستى ژماره‌یه‌ك به‌ساڵاچوو خه‌ڵاتى رێزلێنانیان پێ به‌خشرا

ئه‌مرۆ 16-4-2012 به‌ئاماده‌بوانى دكتور رێكه‌وت حمه‌ ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و


له‌رۆژى جیهانى ته‌ندروستى ژماره‌یه‌ك به‌ساڵاچوو خه‌ڵاتى رێزلێنانیان پێ به‌خشرا.
ئه‌مرۆ 16-4-2012 به‌ئاماده‌بوانى دكتور رێكه‌وت حمه‌ ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رى وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و نوێنه‌رى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى و پارێزگارى هه‌ولێر، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم له‌مه‌راسیمێكدا رۆژى جیهانى ته‌ندروستى به‌رز راگرت. به‌مه‌به‌ستى به‌رزراگرتنى رۆژى جیهانى ته‌ندروستى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم به‌هاوكارى وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى مه‌راسیمێكى تایبه‌ت له‌پاركى مناره‌ى شارى هه‌ولێر سازكرد. له‌ده‌ست پێكى مه‌راسیمه‌كه‌ دكتور رێكه‌وت حمه‌ ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌یادكردنه‌وه‌ى ئه‌و رۆژه‌ كرد و راشى گه‌یاند خزمه‌ت كردنى هاوڵاتیان له‌رێگه‌ى كه‌رتى ته‌ندروستیه‌وه‌ به‌ئه‌ركى خۆمان ده‌زانین به‌تایبه‌ت پێشكه‌ش كردنى خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستى و باشتركردنى ئه‌و كه‌رته‌ له‌هه‌رێمى كوردستان. له‌به‌شێكى ترى مه‌راسیمه‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر و نوێنه‌رى وه‌زیرى كاروكاوربارى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ووته‌كانیاندا ئه‌رك و رۆڵى پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستیان به‌رزنرخاند به‌شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت كردنى دانیشتوان كارى به‌رده‌وامیان بێت، به‌شێكى ترى ووته‌كانیان تایبه‌ت بووبه‌ رێزگرتن له‌وبه‌ساڵاچووانه‌ى كه‌ ساڵانێكى زۆره‌ خزمه‌تیان به‌ ده‌وروبه‌رى خۆیان كردوه‌. پاشان چه‌ند  شانۆیه‌ك نمایش كرا كه‌ گوزارشتیان له‌ مه‌ینه‌تى و ئازارى تاكى به‌ساڵاچوو ده‌كرد له‌كۆمه‌ڵگادا به‌شێوه‌یه‌ك تێگه‌یشتن و به‌سه‌ربردنى ژیان زۆركات ئاسته‌نگیان بۆ دروست ده‌كات، دواتر له‌پاى خزمه‌ت و كۆششى رابردویان خه‌ڵاتى رێزگرتن به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌ساڵاچوو دابه‌شكرا.