وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى پاڵپشتى كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێم ده‌كات

رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى پاڵپشتى كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێم ده‌كات


رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى پاڵپشتى كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێم ده‌كات
به‌مه‌به‌ستى پێشخستنى زیاترى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى بریاره‌ چه‌ند خول و وۆرك شۆپێك بۆپزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى بكاته‌وه‌، ئه‌مرۆ 22-11-2011 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.تاهیر هه‌ورامى وه‌زیرى ته‌ندروستى پێشوازى كرد له‌ سه‌ید جعفه‌ر نوێنه‌رى ئه‌و رێكخراوه‌ له‌عێراق و د.محمه‌د حه‌ماشه‌ نێردراوى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌هه‌رێمى كوردستان.
له‌دیدارێك گفتوگۆله‌باره‌ى دواین پیچشهاته‌كانى بوارى ته‌ندروستى كرا به‌تایبه‌ت چۆنیه‌تى پێشخستن و به‌رو پێش بردنى ئه‌و كه‌رته‌ له‌هه‌رێمى كوردستان، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ نوێنه‌رى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌عێراق باسى له‌ كاروچالاكیه‌كانى خۆیانى كرد كه‌له‌رابردوو ئه‌نجامانداوه‌، هه‌روه‌ك راشى گه‌یاند بریاره‌ له‌داهاتوو كاره‌كانیان زیاتر په‌ره‌ى پێبده‌ن و هاوكارى زیاترى هه‌رێمى كوردستانبن. له‌رێگه‌ى كردنه‌وه‌ى خول و وۆرك شۆپى تایبه‌ت بۆبه‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى .
پاشان وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماده‌ى ته‌واوى وه‌زاره‌تى بۆدوپات كردنه‌وه‌ بۆسه‌رخستنى كاره‌كانیان له‌هه‌رێمى كوردستان.
ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى