وه‌زیرى ته‌ندروستى داواى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى دایكان و باوكان ده‌كات بۆكوتانى منداڵه‌كانیان
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: زیاتر له 13 ساڵه له‌هه‌رێمى كوردستان نه‌خۆشى ئیفلیجى منداڵان تۆمارنه‌كراوه
له‌پێناوپاراستنى منداڵانى كوردستان و ئه‌و ئاوارانه‌ى روویان له‌هه‌رێم كردوه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم به‌هاوكارى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى و یونیسیف هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى كوتان دژى نه‌خۆشى ئیفلیجى منداڵانى ده‌ست پێكردو و بریاره ماوه‌ى پێنج رۆژ به‌رده‌وام بێت،
له‌وچوارچێوه‌یه‌ش ئه‌مرۆ له‌بنكه‌ى ته‌ندروستى عه‌نكاوه‌ى نوێى له‌شارۆچكه‌ى عه‌نكاوه‌ى سه‌ربه‌شارى هه‌ولێر به‌ئاماده‌بونى د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى و پارێزگارى هه‌ولێر و مه‌ترانى قه‌ره‌قۆش و به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر مه‌راسیمێكى تایبه‌ت به‌هه‌ڵمه‌تى كوتان دژى نه‌خۆشى ئیفلیجى به‌رێوه‌چوو،
له‌ده‌ست پێكى مه‌راسیمه‌كه وه‌زیرى ته‌ندروستى ژماره‌یه‌ك منداڵى كوتا و داواى له‌دایكان و باوكان كرد هاوكار و هه‌ماهه‌نگى تیمه‌كانى ته‌ندروستى بن بۆكوتانى منداله‌كانیان بۆئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌پاكى بمێنێته‌وه له‌نه‌خۆشى ئیفلیجى.
دواتر له‌ووته‌یه‌كى بۆئاماده‌بون د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید ئاماژه‌ى به‌گرنگى به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵمه‌ته‌كانى كوتان كرد و راى گه‌یاند پێویسته ئه‌و منداڵانه‌ى ته‌مه‌نیان له‌خوار پێنج سالیدایه بكوترێن كه‌ژماره‌یان 831355 منداڵى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و 113897 منداڵى ئاواره‌ى پارێزگاكانى عێراق كه‌روویان له‌هه‌رێمى كوردستان كردوه له‌گه‌ڵ كوتانى 20657 منداڵى په‌نابه‌رى رۆژئاوا كه‌به‌هۆى ناله‌به‌راى بارودۆخى وولاته‌كه‌یان روویان له‌هه‌رێم كردوه. له‌رێگه‌ى 2115 تیم و 4730 سه‌رپه‌رشتیار به‌شدارى ئه‌و هه‌لمه‌ته‌ده‌كه‌ن.
وه‌زیرى ته‌ندروستى جیاله‌وه‌ى رۆلى هاوڵاتیان و لێپرسراوانى پارێزگاكانى هه‌رێمى به‌گرنگ دایه‌قه‌له‌م بۆله‌خۆگرتنى ئه‌و ژماره زۆره‌ى په‌نابه‌ران هاوكات وتیشى بریاره له‌مانگى داهاتوو هه‌لمه‌تى كوتانى دژى نه‌خۆشى سورێژه ئه‌نجامبده‌ین و ئامانج لێى پاراستنى ته‌ندروستى هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یه كه‌روویان له‌هه‌رێمى كوردستان كردوه.
دواتر پارێزگارى هه‌ولێر ستایشى و سوپاسى وه‌زیرى ته‌ندروستى و ستافى وه‌زاره‌تى كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌تانه‌ى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن سه‌ربارى هاتنى ئه‌و ژماره زۆره‌ى ئاواره بۆهه‌رێمى كوردستان.