وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

له‌شارى هه‌ولێر كۆتایى به‌خولێكى كوتان و په‌تاگه‌رى هات


له‌شارى هه‌ولێر كۆتایى به‌خولێكى كوتان و په‌تاگه‌رى هات

 

له‌شارى هه‌ولێر به‌شدارى ژماره‌یه‌ك له‌ پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى خولى راهێنانى كارگیرى و ئاماده‌كارى بۆكوتان و په‌تاگه‌رى كۆتایى هات كه‌له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانى ناوه‌وه‌ى هه‌رێم و مامۆستایانى به‌غدا وانه‌كان ده‌وترانه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى به‌هێزكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى به‌شداربوان بۆ پته‌وكردنى كارى په‌تاگه‌رى و كوتان له‌هه‌رێمى كوردستان بۆزیاتر به‌رگرتن و رێگرى له‌نه‌خۆشیه‌ گوازراوه‌كان و چۆنیه‌تى ئاماده‌كارى كردن.

ئه‌م خوله‌ بۆماوه‌ى هه‌شت رۆژ له‌شارى هه‌ولێر به‌رده‌وام بوو تیایدا مامۆستایانى تایبه‌ت به‌م بواره‌ سمینارى تایبه‌ت به‌چۆنیه‌تى ئاماده‌كارى و خۆپارێزى له‌نه‌خۆشیه‌كانى ئیفلیجى و سورێژه‌ وكۆلیرا پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بوانى خوله‌كه‌ كرد به‌ئامانجى سوود وه‌رگرتنیان و كاركردنیان بۆخزمه‌تكردنى بوارى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان.