به‌بریارێك گه‌شتى عومره بۆماوه‌یه‌كى كاتى راگیرا
وه‌زیرى ته‌ندروستى: له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسى بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌م نه‌خۆشیه بریارى گه‌شتى وولاتى سعودیا دراوه
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: هیچ حاله‌تێكى نه‌خۆشى كۆرۆنا تۆمارنه‌كراوه
وه‌زیرى ته‌ندروستى: داوالههاوڵاتیان و فرۆكه‌خانه‌كان ده‌كه‌ین گه‌شتى عومره ئه‌نجام نه‌ده‌ن
دواى كۆبونه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و وه‌زاره‌تى ناوخۆ و لیژنه‌ى بالاى فتواى هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى ئاوقاف گه‌شتى عومره بۆوولاتى سعودیا بۆماوه‌یه‌كى كاتى راگیرا به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى نه‌خۆشى كۆرۆنا وگیان له‌ده‌ستدانى ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى له‌وولاته، ولهكۆنگرهیهكى رۆژنامه‌وانیشدا وه‌زیرى ته‌ندروستى باسى له‌هۆكارى راگرتنى گه‌شتى عومره و نیشانه‌كانى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ى بۆدهزگاكانى راگه‌یاندن خسته‌روو.
له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیشدا د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم بریارى راگرتنى گه‌شتى عومره‌ى گیرایه‌وه بۆبڵاوبونهوهى ڤایرۆسه‌ى كۆرۆنا و مه‌ترسیه‌كانى له‌سه‌ر هاوڵاتیانى هه‌رێم له‌كاتى گه‌شت كردنیان بۆوولاتى سعودیا، وتیشى به‌پشت به‌ستن به ئایه‌تى قورئانى و فه‌رموده‌ى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و هه‌ست كردن به لێپرسراوى و پاراستنى گیانى هاوڵاتیان ئه‌م بریاره دراوه تائه‌و كاته‌ى ئه‌م نه‌خۆشیه بن بر و كۆنترۆڵ ده‌كرێت.
وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم راشى گه‌یاند داوالههاوڵاتیان و فرۆكه‌خانه‌كان ده‌كه‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شتى وولاتى سعودیا نه‌كه‌ن، وتیشى تا ئێستا هیچ حاله‌تێكى ئه‌م نه‌خۆشیه تۆمارنه‌كراوه سه‌بارى گرتنه‌به‌رى ته‌واوى هه‌وله‌كان و ئاماده‌كارى ته‌واو بۆئه‌م مهبهستهكراوه،
لهبهشێكى تر‌ى قسه‌كانیدا د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید راى گه‌یاند تا ئیستا هیچ چاره‌سه‌رێكى كۆتاى و بن برى ڤایرۆسى كۆرۆنا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و دواى ده‌ركه‌وتنى حالهتهكانى ئه‌م نه‌خۆشیه كه‌سى توشبوو گیان له‌ده‌ستده‌دات. ڤایرۆسى كۆرۆنا نهخۆشیهیهكى ڤایرۆسى ترسناكه‌و یه‌ك له‌سه‌ر سى توشبوانى گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، هه‌روه‌ك به‌ووته‌ى پزیشكان و شاره‌زایانیش نیشانه‌كانى نه‌خۆشى كۆرۆنا بریتیه له به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رماى له‌ش و كۆكه و هه‌وكردنى سیه‌كان و به‌رزبونه‌وه‌ى پاله‌په‌ستۆى خوێن و هه‌ناسه ته‌نگى و بێ هێزى به‌شێوه‌یه‌ك دواى 1 بۆ 14 رۆژ نیشانه‌كانى ئه‌م نه‌خۆشیه له كه‌سى توشبوو ده‌رده‌كه‌وێت.