کۆمپانییه‌کی ئه‌مه‌ریکی 10 نه‌خۆشخانه له هه‌رێمی کوردستان دروست ده‌کات
کۆمپانییه‌کی ئه‌مه‌ریکی 10 نه‌خۆشخانه له هه‌رێمی کوردستان دروست ده‌کات
له 27/10/2011 له دیوانی وه‌زاره‌ت د.تاهیر هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستی پێشوازی کرد له وه‌فدێکی کۆمپانیای (تیوت جایکۆب) ی ئه‌مه‌ریکی له دیدارێکدا رۆشی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان باسی لێوه کرا.
له لان خۆیانه‌وه وه‌فدی میوان جاختیان له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانیان کرده‌وه لاگاڵ هه‌رێمی کوردستان له رێگه‌ی کارکردن له بواره‌کانی وه‌به‌رهێنان و هاوکاری کردنی که‌رتی ئابوری هه‌رێمی کوردستان.
له به‌شێکی دیداره‌که وه‌زیری ته‌ندروستی ستایشی کاره‌کانی کۆمپانیاکانی ئه‌مه‌ریکای کرد که له هه‌رێمی کوردستان رۆڵی گرنگ ده‌گێرن بۆ پێشخستن و به‌ره‌و پێشبردنی بواره جیاجیاکانی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نۆژه‌نکرده‌وه.
شایه‌نی باسه هه‌رله‌دیداره‌که باسیان له دروست کردنی (10) نه‌خۆشخانه کرد که بریاره کۆمپانیای ناوبراو له هه‌رێمی کوردستان دروستی بکات تیایدا سه‌رجه‌م به‌ش و یه‌که‌کانی له خۆوه بگرێت و به تازه‌ترین ئامێر و پێداویستی پزیشکی بکه‌وێته خزمه‌تی هاوڵاتیان.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی