وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

د. دارا ره‌شید به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى له‌رێگه‌ى لێژنه‌ى تایبه‌ته‌ ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و مادنه‌داده‌گرێت كه‌ له‌لیستى قه‌ده‌غه‌كردنى به‌كارهێنانن


وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى/ هه‌ر خۆراكێك و ماده‌یه‌كى خۆراكى بیته‌ هه‌رێم پشكنینى بۆده‌كه‌ین


دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراق له‌رێگه‌ى لیستێك ژماره‌یه‌ك خۆراك و كه‌ل په‌لى قه‌ده‌غه‌كرد و داواى له‌هاوڵاتیان كرد دوربن له‌به‌كارهێنانى، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راى ده‌گه‌ینێت ئه‌ودواى ئه‌وه‌ى لیسته‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتوه‌ بریارى قه‌ده‌غه‌كردنیان داوه‌،
له‌لێدوانێكى تایبه‌ت دكتور دارا ره‌شید به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى وتى ئه‌وه‌ى له‌لیسته‌كه‌هاتوه‌ به‌شێكى كه‌مى خۆراكه‌ و بۆیه‌ هاوڵاتیانى كوردستان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌وه‌ى كه‌ هه‌ر خۆراكێك و ماده‌یه‌ك بێته‌ هه‌رێم له‌تاقیگه‌كانى كوردستان پشكنینان بۆده‌كه‌ین، راشى گه‌یاند داواى له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین له‌كاتى بینینى هه‌ر یه‌كێك له‌و مادانه‌ لایه‌نى په‌یوه‌ندارى لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى كۆنترۆڵ كردن و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنیان، وتیشى له‌پێناو سه‌لامه‌تى ته‌ندروستى هاوڵاتیان له‌ئێستادا لێژنه‌ى تایبه‌ت بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ پێكهاتوه‌ له‌پارێزگاكان سه‌ردانى بازاره‌كان ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى هه‌ر جۆرێك له‌م مادانه‌یان بینى ده‌ستبه‌سه‌رى دابگرن و له‌ناوى ببنه‌.