وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌ردانى قه‌زاى چۆمان و مێرگه‌سۆر و حاجى ئۆمه‌رانى كرد

به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربون له‌ كێشه‌و گرفته‌كانى بوارى ته‌ندروستى له‌قه‌زاى چۆمان و مێرگه‌سۆر و حاجى ئۆمه‌ران و چاره‌سه‌ركردنیان دوێنى 12-2-2013 د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌یاوه‌رى


وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌ردانى قه‌زاى چۆمان و مێرگه‌سۆر و حاجى ئۆمه‌رانى كرد
به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربون له‌ كێشه‌و گرفته‌كانى بوارى ته‌ندروستى له‌قه‌زاى چۆمان و مێرگه‌سۆر و حاجى ئۆمه‌ران و چاره‌سه‌ركردنیان دوێنى 12-2-2013 د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌یاوه‌رى به‌رێوه‌به‌رى گستى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر و سه‌رپه‌رشتیارى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پشكنین و به‌دواداچون سه‌ردانێكى مه‌یدانى بۆسنوره‌كه‌ كرد،
له‌سه‌ره‌تاى سه‌ردانه‌كه‌ى قه‌زاى چۆمانى كرد و له‌گه‌ڵ قائیمقامى و به‌رێوه‌به‌رانى كۆبوه‌ پاشان نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كانى به‌سه‌ركردوه‌ له‌گه‌ڵ پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى تاوتێى چۆنیه‌تى پێشخستنى ئه‌و كه‌رته‌ى كرد،
له‌به‌شێكى ترى سه‌ردانه‌كه‌ى هه‌ریه‌ك له‌ مێرگه‌سۆر و حاجى ئۆمه‌رانى به‌سه‌ركرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ر و پزیشكانى یه‌كه‌یه‌كه‌ نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كانى به‌سه‌ركرده‌وه‌ له‌ كێشه‌و گرفته‌كانى بوارى ته‌ندروستى كۆڵیه‌وه‌، دواتر كلینكى راوێژكارى مێرگه‌سۆرى كرده‌وه‌ به‌ئامانجى زیاتر پێشكه‌ش كردنى خزمه‌ت گوزاریه‌كانى بوارى ته‌ندروستى له‌سنوره‌كه‌،
له‌لێدونێكیش بۆده‌زگاكانى راگه‌یاندن مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌ى گێرایه‌وه‌ بۆ ئه‌و داواكاریانه‌ى كه‌ دانیشتوانى ئه‌و قه‌زایه‌ هه‌یه‌یانه‌ له‌باره‌ى پێشخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى و زیاتر گه‌یاندنى خزمه‌ت گوزاریه‌كان بۆیان، وتیشى ئیمه‌ له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه‌ ته‌واوى هه‌وڵه‌كان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ر بۆسه‌رخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى خزمه‌ت كردنى هاوڵاتیان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت