وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئه‌مرۆ له‌شارى هه‌ولێر


ئه‌مرۆ له‌شارى هه‌ولێر
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ین بۆ به‌رگرتن و پێشگیرى له‌بڵاوبونه‌وه‌ و سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى كۆرۆنا.
رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى: ده‌ست خۆشى  وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌ى كه‌كردویانه‌ بۆپێشگیرى له‌كۆرۆنا.
پێشنیوه‌رى ئه‌مرۆ 12-5-2014 له‌شارى هه‌ولێر د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى پێشوازى كرد له‌ نوێنه‌رى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى و وه‌فدێكى یاوه‌رى له‌دیدارێك كه‌ به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى ئاماده‌یى بوو گفتوگۆله‌باره‌ى پێشگیرى و به‌رگرتن له‌بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا كرا،
له‌وچوارچێوه‌یه‌ش وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماده‌كارى ته‌واوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى خسته‌روو بۆ كۆنترۆلكردن و پێشگیرى له‌و نه‌خۆشییه‌،
هه‌روه‌ك راى گه‌یاند تا ئێستا هیچ حاله‌تێك تۆمارنه‌كراوه‌ كه‌ گومانى لێبكرێت نه‌خۆشى كۆرۆنای هه‌بێت.
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وتیشى له‌ئیستادا به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ئاوقاف كارده‌كه‌ین بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى لایه‌نى هۆشیارى و رۆشنبیرى بۆئه‌و كه‌سانه‌ى له‌وولاتى سعوودیان تاوه‌كو بتوانن خۆیان بپارێزن له‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا،
دواتر نوێنه‌رى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌هه‌رێم ده‌ستخۆشى له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌ى كه‌به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌توانه‌ گرتویه‌تیه‌ به‌ر بۆبه‌رگرتن و پێشگیرى له‌نه‌خۆشى كۆرۆنا ،
هه‌روه‌ها ئاماده‌ى ته‌واوى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى نیشاندا بۆ سه‌رخستنى پلانى به‌رگرتنو كۆنترۆلكردنى ڤایرۆسى كۆرۆنا.