وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید/ ده‌مانه‌وێت سه‌ره‌ى نه‌شته‌رگه‌رى نه‌خۆش له‌نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێم كه‌م به‌كه‌ینه‌وه‌

وه‌زیرى ته‌ندروستى/ پرۆژه‌یه‌كى رێك وپێكمان ئاماده‌كردوه‌ بۆده‌ست پێكردنه‌وه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى ئێواران له‌نه‌خۆشخانه‌حكومیه‌كانى هه‌رێم

به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌باره‌ى چۆنیه‌تى جێبه‌جێ كردنى پرۆژه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى نیمچه‌تایبه‌ت ئه‌مرۆ چوارشه‌مه‌ 27-5-2015 وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ئاماده‌بونى به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى و به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى كرد،
له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ باس له‌ئالیه‌تى جێبه‌جێ كردن و كارپێكردنى ئه‌م پرۆژه‌یه‌كرا بۆزیاتر سوود گه‌یاندن به‌هاوڵاتیانى هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت له‌رێگه‌ى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى نیمچه‌تایبه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ى سه‌ره‌ى نه‌خۆش بۆئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى له‌نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان،
وه‌زیرى ته‌ندروستى راى گه‌یاند ئامانج له‌م پرۆژه‌یه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ و نه‌هێشتنى سه‌ره‌ى نه‌خۆشه‌ بۆنه‌شته‌رگه‌رى به‌له‌به‌رچاوگرتنى بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان.