وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌زگاى گشتى خۆراك وده‌رمان داده‌مه‌زرێندرێت

له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌زگاى گشتى خۆراك وده‌رمان داده‌مه‌زرێندرێت


له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌زگاى گشتى خۆراك وده‌رمان داده‌مه‌زرێندرێت
پێش نیوه‌رى ئه‌مرۆ 19-10-2011 ى چوارشه‌مه‌، لێژنه‌ى تایبه‌ت به‌ دامه‌زراندن به‌ئاماده‌بونى نوێنه‌رى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران  دوومین كۆبونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستى دامه‌زراندنى ده‌زگاى گشتى خۆراك و ده‌رمان له‌كوردستان تیایداگفتوگۆله‌باره‌ى ئاماده‌كردنى ره‌شنوسى یاساى خۆراك و ده‌زگاى گشتى كرا كه‌بریاره‌ له‌هه‌فته‌ى داهاتوو دوو كۆبونه‌وه‌ى ترئه‌نجامبدات  بۆئه‌وه‌ى له‌كۆتایى مانگى (11) پرۆژه‌ یاساى ده‌زگاى گشتى و خۆراك ئاماده‌بێت و به‌رزبكرێته‌وه‌ بۆحكومه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مانى كوردستان به‌مه‌به‌ستى په‌سندكردنى.
شایه‌نى باسه‌ لێژنه‌ى تایبه‌ت به‌دامه‌زراندنى ده‌زگاى گشتى خۆراك وده‌رمان له‌هه‌رێمى كوردستان له‌چه‌ندین پزیشك و شاره‌زاى بوارى خۆراك وده‌رمان پێكهاتوه‌
به‌مه‌به‌ستى به‌هاوچه‌رخ كردنى رێ وشوێنه‌كانى چاودێرى خۆراك و ده‌رمان له‌هه‌موو قۆناغه‌كانى هێنان وبه‌رهه‌م هێنان ، دابه‌شكردن و كۆگاكردن وبه‌كارهێنان بۆده‌سته‌به‌ركردنى خۆراكى سه‌لامه‌ت و ده‌رمانى كوالیتى به‌رز بۆهاوڵاتیانى كوردستان.
ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى