له‌ژیر چاودیری خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عیراق هه‌ڵمه‌تی هاوبه‌شی نیشتمانی بۆ بنبڕكردنی نه‌خۆشی سیل له عیراق ده‌ستپێكرد. به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كوردستان به‌هاوكاری
له‌عیراقدا 9800 و له‌هه‌رێم 1225 حاڵه‌تی نه‌خۆشی سیل تۆماركراون
له‌ژیر چاودیری خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عیراق هه‌ڵمه‌تی هاوبه‌شی نیشتمانی بۆ بنبڕكردنی نه‌خۆشی سیل له عیراق ده‌ستپێكرد. به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كوردستان به‌هاوكاری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان وۆرك شۆپێك له‌ژیر ناوی (پێكه‌وه ئه‌توانین سیل له‌ناو به‌رین ) رێكخرا. له‌وباره‌یه‌وه د.محه‌مه‌د ئه‌مین وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند: ساڵانه له‌هه‌موو عیراقدا زیاتر له 10 هه‌زار حاڵه‌تی نوێ ده‌ستنیشان ده‌كرێت، پێوسته به‌هه‌موو لایه‌كمان بنبڕی ئه‌م نه‌خۆشیه بكه‌ین. به‌پێی دوایین ئاماره‌كان له‌عیراق 9800 حاڵه‌تی نه‌خۆشی سیل هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا عیراق به حه‌وته‌م وڵات داده‌نرێت له‌زۆری تووشبوانی نه‌خۆشی سیل. هه‌رله‌وباره‌یه‌وه د.رێكه‌وت محه‌مه‌د ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم ووتى: ئامانج له به‌ڕێوه‌چونی ئه‌م وۆرك شۆپه خۆ ئاماده‌كردنه بۆ بنبڕكردنی نه‌خۆشی سیل له‌كوردستان و عیراق دا، به‌پێی دوایین ئاماریش له هه‌رێمی كوردستان 1225 حاڵه‌ت هه‌ن. وه‌زیری ته‌ندروستی وتیشی: ئێستا له‌سه‌رای سوبحان ئاغا سه‌ر به قه‌زای سه‌یدسادق نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌نه‌خۆشی سیل كراوه‌ته‌وه، چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌كانی سیل ده‌كات له‌هه‌موو عیراق دا.