وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى: كێشه‌ى ده‌رمانخانه‌ نایاساییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت


وه‌زیرى ته‌ندروستى: كێشه‌ى ده‌رمانخانه‌ نایاساییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: له‌رێگه‌ى بریارێكه‌وه‌ كارى رێكخستنى ده‌سه‌ڵاتى فرۆشتنى ده‌رمان و پێداویستى ته‌ندروستى ده‌كه‌ین.
دواى به‌رێوه‌چوونى یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ى بۆردى ته‌ندروستى و له‌رێگه‌ى هه‌وڵ و تێكۆشانى به‌رده‌وامى د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ره‌زامه‌ندى ده‌ربرى له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى ده‌رمانخانه‌ نایاساییه‌كان(لاكۆلانه‌كان) و له‌رێگه‌ى فه‌رمانێكه‌وه‌ بریاریدا به‌پێدانى ده‌سه‌ڵاتى فرۆشتنى ده‌رمان و كه‌ره‌سته‌ى ته‌ندروستى كه‌به‌گوێره‌ى لیستى هاوپێچ هاتوه‌، ته‌نها (یاریده‌ده‌رى پزیشكان و یارده‌ده‌رى ده‌رمانسازان و په‌رستیارانى كۆلێژ و په‌یمانگاكان) له‌گه‌ڵ راگرتنى پێدانى مۆڵه‌تى (نوێ) به‌مه‌به‌ستى فرۆشتنى ده‌رمان به‌كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و ته‌نها مۆڵه‌تى پیشه‌ییان پێ بدرێت به‌پێچه‌وانه‌ش ئه‌و شوێنه‌ى كارى تێده‌كرێت به‌پێى یاسا دابخرێت،
پێكهێنانى لێژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش كه‌ نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ناوخۆ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى پارێزگا و یه‌كه‌ ئیداریه‌كان و نوێنه‌رى سه‌ندیكاى ده‌رمانسازانى كوردستان و نوێنه‌رى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى،
له‌به‌شێكى ترى فرمانه‌كه‌هاتوه‌ بۆماوه‌ى یه‌ك ساڵ كارده‌كرێت تاوه‌كو پێداچونه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ى بۆده‌كرێت و میكانیزمێكى گونجاوى بۆداده‌نرێت،
له‌وچوارچێوه‌یه‌ش بریاره‌ رۆژى چوارشه‌مه‌19-2-2014  سه‌عات 11 ى پێشنیوه‌رۆ له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى رونكردنه‌وه‌ى زیاتر بخاته‌ روو له‌باره‌ى ئالیه‌تى چاره‌سه‌ر كردنى كیشه‌ى ده‌رمانخانه‌ نایاساییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتى فرۆشتنى ده‌رمان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت