وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاكانى بوارى ته‌ندروستى كۆبووه‌


وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاكانى بوارى ته‌ندروستى كۆبووه‌

 

پێشنیوه‌رۆى ئه‌مرۆ  له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید به‌ئاماده‌بونى به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى و پلاندان و نه‌قیب و سه‌رۆكى سه‌ندیكاكان سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌ى ته‌واوى سه‌ندیكانى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستانى كرد.

له‌وكۆبونه‌وه‌یه‌ گفتوگۆله‌باره‌ى كارى پیشه‌ى سه‌ندیكاكان كرا به‌تایبه‌ت چۆنیه‌تى خزمه‌تكردنى هاوڵاتیان و هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى له‌نێوانیان. بۆئه‌مه‌ش وه‌زیرى ته‌ندروستى داواى لێكردن هه‌ریه‌ك له‌سه‌ندیكاى پزیشكان كاربۆدابه‌زاندنى نرخى نۆرینگه‌ى پزیشكان بكات به‌تایبه‌ت پزیشكانى بیانى كه‌له‌ئیستادا نه‌خۆش به‌ 40 دۆلار ده‌بینن و كاركردن بۆ رێكخستنى بینینى ژماره‌ى نه‌خۆش له‌لایه‌ن پزیشكان له‌نۆرینگه‌كانیان و سه‌ندیكاى ددانسازانى كوردستانیش به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر چاودێرى كردنى كارى پیشه‌ى پزیشكانى ددان و چۆنیه‌تى كاركردنیان له‌ نۆرینگه‌كان. به‌وپێیه‌ى له‌ئێستادا ژماره‌یه‌ك پزیشك له‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان روویان له‌ پارێزگاكانى هه‌رێم كردوه‌ له‌رێگه‌ى كارئاسانى و چۆنیه‌تى پێدانى هه‌لى كاركردن. هه‌روه‌ك پێدانى مۆله‌تى كار و هاوتاكردنى بروانامه‌ى پزیشكانیش ته‌وه‌رێكى ترى كۆبونه‌وه‌كه‌ بوو.

له‌به‌شێكى ترى كۆبونه‌وه‌كه‌ د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌پێویستى زانى تاقیگه‌كان رۆڵى ته‌واوى خۆیان بگیرن و ته‌واوى سه‌ندیكانیش پابه‌ندى پاراستنى مافى نه‌خۆشبن  له‌كاتى سه‌ردانى كردنى نه‌خۆش بۆلایان.