وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم ده‌سته‌ى باڵاى ته‌ندروستى ده‌رونى داده‌مه‌زرێنێت

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم ده‌سته‌ى باڵاى ته‌ندروستى ده‌رونى داده‌مه‌زرێنێت


وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم ده‌سته‌ى باڵاى ته‌ندروستى ده‌رونى داده‌مه‌زرێنێت.
ده‌رماڵه‌ى كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ ده‌رونیه‌كان هاوتایى یه‌كترى ده‌كرێن.
به‌مه‌به‌ستى باشتركردنى ئاستى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى ده‌روونى له‌ نه‌خۆشخانه‌كانه‌ و ده‌رزگا ته‌ندروستیه‌كان تاوتێكردنى بارودۆخى ئێستایى ته‌ندروستى ده‌روونى له‌هه‌رێمى كوردستان و دیارى كردنى رێوشوێنى چاره‌سه‌رى كه‌م و كوریه‌كان، ئه‌مرۆ 18-7-2012 به‌سه‌رپه‌شتى دكتور رێكه‌وت حمه‌ ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى كۆبونه‌وه‌ یه‌كى تایبه‌ت له‌دیوانى وه‌زاره‌ت به‌رێوه‌چوو،
له‌و كۆبونه‌ویه‌ گفتوگۆله‌باره‌ى ره‌وشى ته‌ندروستى ده‌روونى كرا به‌تایبه‌ت باشتركردنى خزمه‌ت گوزاریه‌كانى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌و ده‌زگا ته‌ندروستیانه‌ى كه‌ به‌شى ده‌روونى تیادایه‌.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌یه‌ چه‌ندین بریارى گرنگ له‌باره‌ى باور ژیانى پزیشكانى ده‌رونى كارمه‌ندان ده‌ركرا وه‌ك پێكهێنانى ده‌سته‌ى باڵاى ته‌ندروستى ده‌روونى له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و یه‌كخستنى ده‌رماڵه‌ى ئه‌و پزیشك و كارمه‌ندانه‌ى كه‌له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى ده‌روونى كارده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ دابینكردنى راژه‌ى پێویست بۆبه‌شه‌كانى ده‌روونى.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت.