ئه‌مڕۆ 16/5/2012 به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز د.جمیل ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کاروباری ته‌ندروستی له دیوانی وه‌زاره‌ت،ده‌ست کرا به دابه‌شکردنی ژماره‌یه‌ک ئامبولانس که له‌لایه‌ن کۆمپانیای جیهان ئاماده‌کرا
دابه‌شکردنی ئامبولانس بۆ سه‌رگشت فه‌رمانگه ته‌ندروستیه‌کانی هه‌رێم
ئه‌مڕۆ 16/5/2012 به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز د.جمیل ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کاروباری ته‌ندروستی له دیوانی وه‌زاره‌ت،ده‌ست کرا به دابه‌شکردنی ژماره‌یه‌ک ئامبولانس که له‌لایه‌ن کۆمپانیای جیهان ئاماده‌کرا،بۆ گشت فه‌رمانگه ته‌ندروستیه‌کانی هه‌رێم(هه‌ولێر-دهۆک-سلێمانی)، که ژماره‌ی ئامبولانسه‌کان 17 ئامبولانس بوو، که به‌م شێوه‌یه دابه‌شکراوه (هه‌ولێر 5، دهۆک 4، سلێمانی 4، گه‌رمیان 2، چه‌مچه‌ماڵ 1، ڕانیه 1) ئه‌مه‌ش بۆ خزمه‌تکردنی هاوڵاتیان و گه‌یاندنی نه‌خۆش له‌کاتی گونجاو بۆ نه‌خۆشه‌کان.
شایه‌نی باسه ئه‌م ئه‌مبولانسانه له چوارچێوه‌ی پڕۆگرامی فریاکه‌وتنی خێرا (122) که له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له هه‌ر سێ پارێزگاکه‌ی هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌کرێت