وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

له‌شارى هه‌ولێر وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌نته‌رى نه‌خۆشیه‌كانى سینگ و هه‌ناسه‌ى كرده‌وه‌


له‌شارى هه‌ولێر وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌نته‌رى نه‌خۆشیه‌كانى سینگ و هه‌ناسه‌ى كرده‌وه‌
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: پێویسته‌ به‌هه‌مولایه‌كمان خزمه‌تى هاوڵاتیان بكه‌ین
به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانى نه‌خۆشى سیل و زیاتر گرنگیدان به‌بوارى ته‌ندروستى شارى هه‌ولێر د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ئاماده‌بونى پارێزگارى هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر سه‌نته‌رى نه‌خۆشیه‌كانى سینگ و هه‌ناسه‌ى له‌شارى هه‌ولێر كرده‌وه‌ كه‌به‌برى زیاتر له‌ 2 ملیار دینار له‌سه‌ر روبه‌رى 11 هه‌زار مه‌تر دوجا دروستكراوه‌ وته‌واوى به‌شه‌كانى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كانى سینگ و هه‌ناسه‌ له‌خۆوه‌گرتوه‌،
له‌لێدوانێكیش بۆده‌زگاكانى راگه‌یاندن د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌ ئامارى نه‌خۆشى سیل كرد له‌ جیهان كه‌ له‌ئێستادا زیاتر له‌ 9 ملیۆن كه‌س توشى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ بونه‌ و زیاتر له‌ 3 ملیۆن كه‌س له‌جیهان به‌نه‌خۆشیه‌كه‌یان نه‌زانیوه‌،
وتیشى له‌هه‌رێمى كوردستان رێژه‌كه‌ ساڵ له‌دواى ساڵ له‌كه‌م بونه‌وه‌دایه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌ساڵى 2012ژماره‌ى توشبوانى نه‌خۆشى سیل (1200) كه‌س بوه‌ له‌ساڵى2013 ژماره‌كه‌ كه‌م بۆته‌وه‌ بۆ (945) كه‌س،
وه‌زیرى ته‌ندروستى راشى گه‌یاندن له‌هه‌رێمى كوردستان پرۆگرامى نیشتمانى كۆنترۆل كردنى نه‌خۆشى سیل هه‌یه‌ و له‌پارێزگاكانیش كلینیكى راوێژكارى تایبه‌ت به‌نه‌خۆشیه‌كانى سینگ و سیل هه‌یه‌ و له‌قه‌زاكانیش له‌رێگه‌ى پرۆگرامى تایبه‌ت كارده‌كرێت بۆهۆشیارى و رۆشنبیرى زیاترى هاوڵاتیان له‌مه‌ترسى ئه‌م نه‌خۆشیه‌،
له‌به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌یدا وه‌زیرى ته‌ندروستى باسى له‌وه‌شكرد نه‌خۆشى سیل نه‌خۆشیه‌كى میكرۆبیه‌ و له‌كاتى زوو ده‌ست نیشانكردنى چاره‌سه‌رى ئاسانه‌ به‌پێى رێنماى پزیشكى پسپۆر،
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید روو له‌ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن داواى له‌و كه‌سانه‌ كرد گۆمان له‌هه‌بونى ئه‌و نه‌خۆشیه‌یان ده‌كه‌ن په‌له‌بكه‌ن له‌ سه‌ردانى كردنى پزیشك و وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پێویست بۆئه‌وه‌ى دوو ربن له‌ نه‌خۆشیه‌كانى سینگ و سیل،
پاشان نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر له‌ووته‌یه‌ك بۆده‌زگاكانى راگه‌یاندن هه‌ول و كاره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌رزنرخاند له‌خزمه‌ت كردنى هاوڵاتیان وتیشى وه‌ك پارێزگاى هه‌ولێر هه‌ست به‌ پێشكه‌وتنى زۆر ده‌كه‌ین له‌بوارى ته‌ندروستى له‌ماوه‌ى كابینه‌ى حه‌وته‌م كه‌ جیگاى ده‌ست خۆشیه‌ بۆ وه‌زیرى ته‌ندروستى توانیویه‌تى به‌به‌رده‌وام لێكۆلینه‌وه‌ له‌كیشه‌و گرفته‌كانى ته‌ندروستى بكات.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت