له‌سه‌ره‌تاى مانگى 8 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌رێگه‌ى لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند به هه‌ماهه‌نگى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و قائیمقامیه‌ت و پارێزگاكان ده‌ست ده‌كات له‌هه‌ڵمه‌تێكى چڕى به‌دوا داچوون و
له‌سه‌ره‌تاى مانگى ئاب هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى پشكنین و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ده‌رمانى ماوه به‌سه‌ر چوو ده‌ست پێده‌كات
له‌سه‌ره‌تاى مانگى 8 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌رێگه‌ى لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند به هه‌ماهه‌نگى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و قائیمقامیه‌ت و پارێزگاكان ده‌ست ده‌كات له‌هه‌ڵمه‌تێكى چڕى به‌دوا داچوون و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى ده‌رمانى ماوه به‌سه‌رچوو له‌كۆگاكانى ده‌رمان.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 23-7-2012 له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌دیوانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، هه‌ریه‌ك له‌د. خاڵس قادر به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندن له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندورستى و د. رۆژگار حه‌مید عه‌لى به‌رێوه‌به‌رى كوالێتى كۆنترۆڵى ده‌رمان ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى پشكنین و به‌دوا داچوونه‌ى ده‌رمانیان راگه‌یاند.
هاوكات راگه‌یاندنى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له‌دواى زۆربوونى كۆگاو زۆربوونى ده‌رمانى ماوه به‌سه‌رچوو دێت له‌هه‌رێمى كوردستان، له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوو به‌هۆى دروست بوونى گومان له‌سه‌ر چه‌ند جۆرێك درزى، گیانى دوو هاوڵاتى بوه قوربانى، پێشووتریش وه‌زیرى ته‌ندروستى راگه‌یاندبوو، كه ژماره‌یه‌كى زۆر له‌كۆگاى فرۆشتنى ده‌رمان هه‌ن رێگه پێنه‌دراون و مۆله‌تى ته‌ندروستیان نیه.
هه‌ریه‌كه له به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و به‌رێوه‌به‌رى كوالێتى كۆنترۆڵى ده‌رمان له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایده‌گه‌ینن" ئه‌وان له‌ماوه‌ى پێشووتر به‌رده‌وام بوونه له‌و جۆره هه‌ڵمه‌تانه و له‌ماوه‌ى داهاتوش هه‌ڵمه‌ته‌كانیان چڕتر ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌و كۆمپانیانه‌ى كه ئه‌و جۆره ده‌رمانانه ده‌هێنن, ده‌یخه‌نه لیستى ره‌شه‌وه و كۆگاكانى ده‌رمانیش داده‌خه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌رمانى ماوه به‌سه‌رچوویان تێدابێت، ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كرد، ئه‌وان ته‌نها ده‌سه‌ڵاتى ئاشكراكردنى ئه‌و كۆمپانیا و كه‌سانه‌یان هه‌یه كه ده‌رمانى ماوه به‌سه‌رچوو ده‌هێنن و سزادانى ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى دادگا و له‌وێ یه‌كلاده‌كرێته‌وه....