وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى: له‌ره‌وشى ته‌ندروستى هێزه‌كانى پیشمه‌رگه‌ى پرسى

د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: به‌ئه‌ركى خۆمان ده‌زانین خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى بۆهێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ دابین بكه‌ین


وه‌زیرى ته‌ندروستى: له‌ره‌وشى ته‌ندروستى هێزه‌كانى پیشمه‌رگه‌ى پرسى

 

د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: به‌ئه‌ركى خۆمان ده‌زانین خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى بۆهێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ دابین بكه‌ین

 

به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربون له‌ره‌وشى ته‌ندروستى سنوره‌كه‌و چۆنیه‌تى گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى بۆهێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ ئه‌مرۆ د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌یاوه‌رى ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رانى گشتى و راوێژكاران سه‌ردانى تیمه‌كانى ته‌ندروستى له‌سنورى پێشه‌وه‌ى میحوه‌رى مخموركرد.

له‌وبه‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى داواى لێكردن به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر خزمه‌تكردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و دابین كردنى چاره‌سه‌رى پێویستى پزیشكى بۆیان.

دواتر وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌ردانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى له‌به‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى میحوه‌رى مخمور كرد و له‌ئاستى ته‌ندروستى سنوره‌كه‌ى پرسى بۆئه‌مه‌ش هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ ستایشى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیان كرد كه‌به‌رده‌وام و له‌هه‌موو شوێنێك تیمى پزیشكى و ئه‌مبۆلانسى ته‌ندروستى هاوشانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌پێشه‌وه‌ى به‌ره‌كانى جه‌نگدان.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ئه‌ركى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى زانى كه‌به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌رى پزیشكى و خزمه‌ت گوزارى بۆهێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ دابین بكات.