وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وه‌كو یه‌كه‌م وه‌زراتى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌رجه‌م زانیارى و گرێبه‌سته‌كانى خۆى بڵاوده‌كاته‌وه‌،


 
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وه‌كو یه‌كه‌م وه‌زراتى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌رجه‌م زانیارى و گرێبه‌سته‌كانى خۆى بڵاوده‌كاته‌وه‌
 
 
 
دواى په‌سه‌ندركردنى یاساى ژماره‌ (11) ى ساڵى 2013  ى په‌رله‌مانى كوردستان كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ یاساى مافى ده‌ستكه‌وتنى  زانیارى، به‌ مه‌به‌ستى
جێبه‌جێكردن و به‌رده‌وامیدان  به‌ سیاسه‌تى ڕوونى له‌ خستنه‌ڕووى زانیارى بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن و هاوڵاتیان هه‌روه‌ك له‌ یاسى مافى ده‌ستكه‌وتنى زانیارى له‌ هه‌رێمى كوردستاندا هاتووه‌، له‌مه‌ودوا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پاڵپشت به‌ یاساى مافى پێدانى زانیارى كه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ده‌رچووه‌ سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌ سنورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان له‌ رێگه‌ى سایتى تایبه‌تى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌، له‌ لێدوانێكیشیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن (د. رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید) وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند"له‌پێناو به‌رده‌وامیدان به‌ سیاسه‌تى شه‌فافیه‌ت و روونى له‌ خستنه‌رووى گشت زانیاری و داتاكان بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن و هاوڵاتیانى خۆشه‌ویست، له‌م له‌ئێستا به‌دواوه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وه‌كو یه‌كه‌م وه‌زراتى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌رجه‌م زانیارى و گرێبه‌سته‌كانى خۆى له‌سه‌ر بڵاوكراوه‌ و ماڵپه‌ره‌ فه‌رمیه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ت بڵاو ده‌كاته‌وه‌ " .
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت