وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى: خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى گه‌یاندراوه‌ته‌ دورترین شوێنى كوردستان


وه‌زیرى ته‌ندروستى: خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى گه‌یاندراوه‌ته‌ دورترین شوێنى كوردستان

 

پێشنیوه‌رۆى ئه‌مرۆ له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى پێشوازى كرد له‌وه‌فدێكى وولاتى هه‌نگاریان، له‌دیدارێك كه‌نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌وولاتى هه‌نگاریا ئاماده‌یى بوو باس له‌ره‌وشى ته‌ندروستى كرا به‌تایبه‌ت ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ى وه‌زاره‌ت بۆهاوڵاتیانى دابین ده‌كات.

د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید راى گه‌یاند وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى خۆشبه‌ختانه‌ له‌ئیستادا نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ته‌ندروستیه‌كان به‌ئامێر و پێداویستى پزیشكى سه‌رده‌م له‌پێشوازى نه‌خۆشدانه‌ و هه‌روه‌ك هێنان و راهێنانى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى یه‌كیكى تره‌ له‌كاره‌كانى وه‌زاره‌تمان و هه‌وڵ دراوه‌خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى بگه‌یه‌ندرێته‌ دورترین شوێنى كوردستان.

له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ وه‌فدى میوان ستایشى هه‌وله‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیان كرد كه‌له‌قۆناغى ئیستادا له‌ته‌واوى ناوچه‌كان چاره‌سه‌رى پزیشكى دابین بكرێت هه‌روه‌ك رۆلى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستیان له‌خزمه‌تكردنى ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ى په‌نابه‌ران به‌گرنگ زانر  كه‌روویان له‌هه‌رێم كردوه‌. راشیان گه‌یاند ئاماده‌ن به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت هاوكار و پاڵپشتى كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێم بن به‌تایبه‌ت له‌بوارى تیشكدا.