بریاره سبه‌ى سێ شه‌مه 21-5-2013 ئه‌و هاوڵاتیانه بنێردرێنه وو‌ڵاتى ئه‌ڵمانیا كه به‌هۆى به‌كارهێنانى ده‌رزى ئهڤاستیتن كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بینایى چاویان دروستكردبوو، بۆئه‌مه‌ش له‌لێدوانێكدا د.خالص قادر ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تیشكى خسته‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه زیانیان به‌ر بینایى چاویان كه‌وتوه به‌هۆى به‌كارهێنانى ده‌رزى ئهڤاستیتن، وتیشى هه‌وڵى ته‌واو ده‌درێت بۆئه‌وه‌ى لهههرشوێنێكى جیهان چاره‌سه‌ر هه‌بێت ره‌وانه‌یان ده‌كه‌ین وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى.