وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى بریندارانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى شارى خانه‌قینى به‌سه‌ركرده‌وه‌


وه‌زیرى ته‌ندروستى بریندارانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى شارى خانه‌قینى به‌سه‌ركرده‌وه‌
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: ته‌قینه‌وه‌كه‌ى شارى خانه‌قین به‌توندى ئیدانه‌ده‌كه‌ین و به‌ئه‌ركى خۆمان ده‌زانین چاره‌سه‌رى برینداره‌كان بكه‌ین
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت
بۆله‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربون له‌ره‌وشى ته‌ندروستیان ئه‌مرۆ 29-4-2014 له‌نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شارى سلێمانى د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌یاوه‌رى هه‌ریه‌ك له‌بلێسه‌جه‌بار فه‌رمان و په‌روه‌ین بابه‌كر ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و پارێزگارى سلێمانى بریندارانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى شارى خانه‌قینیان سه‌به‌ركرده‌وه‌ و له‌نزیكه‌وه‌ى له‌بارى ته‌ندروستیانى پرسى و گوڵ و دیارى تایبه‌تى به‌خشیه‌ برینداران،
له‌وبه‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا وه‌زیرى ته‌ندروستى پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى راسپارد ته‌واوى هه‌وله‌كانى خۆیان بخه‌نه‌گه‌ر بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م بریندارانه‌ وئه‌نجامدانى هه‌ر پێویستیه‌ك بۆیان، 
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید ئه‌نجامدانى ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌ى شارى خانه‌قینى به‌توندى ئیدانه‌كردو پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیشى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى شه‌هیدان كرد و هه‌روه‌ها به‌لێنى به‌خانه‌واده‌ و برینداراندا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌خزمه‌تیاندابێن،
له‌لایه‌ن خۆشیان كه‌س و كارى بریندارنى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى شارى خانه‌قین ستایشى هه‌وله‌كانى وه‌زیرى ته‌ندروستیان كردو هه‌روه‌ك ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌شیان به‌گرنگ وه‌سف كرد.