وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

قۆناغى یه‌كه‌مى به‌هاره‌ى خولى یه‌كه‌مى هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى كوتانى ئیفلیجى منداڵ به‌سه‌ركه‌وتوى به‌رێوه‌چوو

ئه‌نجامى هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى كوتانى ئیفلیجى منداڵان له‌قۆناغى یه‌كه‌مى به‌هاره‌ى خولى یه‌كه‌م كه‌له‌ (8-4تا 14-4 /2012 )به‌رێوه‌چوو


قۆناغى یه‌كه‌مى به‌هاره‌ى خولى یه‌كه‌مى هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى كوتانى ئیفلیجى منداڵ به‌سه‌ركه‌وتوى به‌رێوه‌چوو.

ئه‌نجامى هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى كوتانى ئیفلیجى منداڵان له‌قۆناغى یه‌كه‌مى به‌هاره‌ى خولى یه‌كه‌م كه‌له‌ (8-4تا 14-4 /2012 )به‌رێوه‌چوو، رێژه‌ى كوتان هه‌ڵمه‌تى كوتانى ئیفلیجى منداڵان له‌قۆناغى یه‌كه‌مى به‌هاره‌ى خولى یه‌كه‌م له‌هه‌رێمى كوردستان (94%) بووه‌. به‌شێوه‌یه‌ك له‌پارێزگاكانى ترى هه‌رێمى كوردستان به‌م شێوه‌یى خواره‌وه‌بوه‌،

له‌پارێزگاى هه‌ولێر:

ژماره‌ى ئه‌و منداڵانه‌ى كه‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ده‌یان گرته‌وه‌ (274615) له‌ناویاندا (257552) منداڵ كوتراون كه‌ رێژه‌كه‌یان (94%) بوه‌.

له‌پارێزگاى سلێمانى :

ژماره‌ى ئه‌ومنداڵانى خوارته‌مه‌ن پێنج ساڵ(225103)بووه‌ له‌ناویاندا (207227) منداڵ كوتراون كه‌ رێژه‌كه‌ى (92,06%) بوه‌.

له‌پارێزگاى دهۆك :

ژماره‌ى ئه‌و منداڵانه‌ى كه‌ هه‌ڵمه‌تى كوتانى ئیفلیجى ده‌یان گرته‌وه‌(173213)  له‌ناویاندا (165901) منداڵ كوتراون كه‌ رێژه‌كه‌ى ده‌كاته‌(95,8%)

كۆى گشتى ئه‌و منداڵانه‌ى كه‌ پێویست بوو بكوترێن (672931) منداڵ بووه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان، كه‌ (630680) منداڵً له‌هه‌ڵمه‌ته‌ى كوتان دژى نه‌خۆشى ئیفلیجى منداڵن كوتراون.

رێژه‌ى كوتان هه‌ڵمه‌تى كوتانى ئیفلیجى منداڵان له‌خولى یه‌كه‌م له‌هه‌رێمى كوردستان (94%) بووه‌.

راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى