وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى: پێویسته‌ پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى دڵسۆزانه‌ ئه‌ركه‌كانیان راى بكه‌ن


وه‌زیرى ته‌ندروستى: پێویسته‌ پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى دڵسۆزانه‌ ئه‌ركه‌كانیان راى بكه‌ن
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: له‌رێگه‌ى دڵنیاى جۆرى كار بۆ باشتركردنى سیسته‌مى ته‌ندروستى ده‌كه‌ین
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت
به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچون وئاگاداربون له‌چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى كاره‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى دڵنیاى جۆرى ئه‌مرۆ27-1-2014 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانى دڵنیاى جۆرى نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێم كۆبوه‌،
له‌وكۆبونه‌ویه‌ باس له‌چۆنه‌یتى پێشخستنى كاره‌كانى ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كرا به‌تایبه‌ت به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى كارمه‌ندان بۆئه‌وه‌ى له‌ورێگه‌یه‌وه‌ كێشه‌وكه‌م و كورى كه‌رتى ته‌ندروستى چاره‌سه‌ربكرێت و لایه‌نى په‌یوه‌ندارى لێ ئاگاداربكرێته‌وه‌،
وه‌زیرى ته‌ندروستى داواى لێكردن به‌دڵسۆزیه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كانى سه‌رشانیان رابپه‌رێنن و به‌باشترێن شێوه‌ پێشوازى له‌نه‌خۆش بكه‌ن و چاره‌سه‌رى پێویستى بۆبكه‌ن.
وتیشى ئامانج له‌كردنه‌وه‌ى خولى راهێنان بۆستافى ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ بۆزیاتر ئاشناكردنیان به‌ بوارى چاكسازى له‌كارگێرى و ئاشنابونیان به‌گرفته‌كانى بوارى ته‌ندروستى و هه‌وڵدان بۆچاره‌سه‌ركردنیان له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى خوڵى راهێنان بۆ پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى تر،
له‌به‌شێكى ترى كۆبونه‌وه‌كه‌ تاوتێى ئه‌و خوله‌كرا كه‌ماوه‌ى 6 مانگ به‌رده‌وام و بریاریشه‌ كردنه‌وه‌ى ئه‌و خولانه‌ به‌رده‌وامى هه‌بێت.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ به‌رێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانى دڵنیاى جۆرى نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان داوایان له‌وه‌زیرى ته‌ندروستى كرد ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ به‌رده‌وامى هه‌بێت تاوه‌كو ئه‌و گرفتانه‌ى دێنه‌ پێش چاره‌سه‌ریان بۆبكرێت.