هه‌رێم بوه 10 یه‌مین ووڵات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌ڵمانیا واژوبكات
له‌پێناو بایه‌خدانى زیاتر به بوارى ته‌ندروستى و پێشخستنى ئه‌و كه‌رته له‌هه‌رێم، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا گرێبه‌ستێكى لێك تێگه‌یشتنیان واژووكرد،
ئه‌مرۆ 5-11-2013 له‌شارى هه‌ولێر له‌مه‌راسیمى واژووكردنى گرێبه‌سته‌كه‌ش د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى راى گه‌یاند وه‌ك هه‌رێمى كوردستان ئه‌مرۆ هه‌نگاوێكى گرنگ له‌بوارى ته‌ندروستى ده‌نێین به‌و پێیه‌ى هه‌رێمى كوردستان بوه 10 یه‌م ووڵات كه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌ڵمانیا واژوبكات،
وتیشى كارى داهاتووى هه‌ر دوو وه‌زاره‌ت هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیه له‌بوارى ته‌ندروستى به‌تایبه‌ت ناردنه ده‌روه‌ى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و نه‌خۆش و راهێنانى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌ئامانجى پێشخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێم لهبوارهى جیاكیاكان،
لهبهشێكى تر‌ى مه‌راسیمى واژووكردنى گرێبه‌سته‌كه بیركارى وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا تیشكى خسته‌سه‌ر گرنگى گرێبهستهگه بۆهه‌رێمى كوردستان له‌رێگه‌ى پته‌وكردنى كارى هاوبه‌شى ته‌ندروستى و خزمه‌ت كردنى هاوڵاتیانى كوردستان به‌باشترین چاره‌سه‌رى پزیشكى.
به‌رێوه‌به‌رى هۆبه‌ى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت