له یه‌كساڵدا زیاتر له 16 هه‌زار تۆن خۆراكی خراپ بوو هێنراونه‌ته كوردستان
له یه‌كساڵدا زیاتر له 16 هه‌زار تۆن خۆراكی خراپ بوو هێنراونه‌ته كوردستان
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی‌هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی ساڵێكدا زیاتر له 16 هه‌زار تۆن خۆراكی خراپبوو هێنراونه‌ته كوردستان
ئه‌مڕۆ 6ی شوباتی 2012، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر كۆنفرانسێكی له‌باره‌ی رووداوه ته‌ندروستییه‌كانی ساڵی رابردوو سازكرد.
سه‌ره‌تا د.تاهیر هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم رایگه‌یاند: له‌ساڵی 2011دا له سنووری پارێزگای دهۆك له‌سه‌ر سنووره‌كانه‌وه 66 تۆن خۆراك له‌ناوبراون، له‌ناو بازاڕه‌كانی دهۆكیش 294 تۆن خۆراك له‌ناو براون و 6 هه‌زار و 548 تۆن خۆراكیش گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ شوێنی خۆیان.
وه‌زیری ته‌ندروستی وتیشی: "له سنووری پارێزگای هه‌ولێر 385 تۆن خۆراك گه‌ڕاێنراونه‌ته‌وه و له‌ناو بازاڕه‌كانی پارێزگای هه‌ولێریش 11 تۆن و 500 كیلۆ خۆراك له‌ناو براون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له سنووری پارێزگای سلێمانیش له مه‌رزی باشماخ هه‌شت هه‌زار تۆن خۆراك گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه و له سنووری په‌روێزخانیش هه‌زار و 104 تۆن خۆراك گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه و له‌ناو بازاڕه‌كانی پارێزگای سلێمانیش 146 تۆن خۆراك له‌ناو براون، كه كۆی گشتی له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان 9 هه‌زار و 489 تۆن خۆراك گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه و 517 تۆن و 500 كیلۆ خۆراكیش له‌ناو براوه و كۆی گشتیی هه‌ردوو شێوازی له‌ناو بردن و گه‌ڕێنراوه‌ی خۆراك 16 هه‌زار و 555 تۆنه.
د.تاهیر هه‌ورامی، وتیشی: "تیمه‌كانی ته‌ندروستی 83 هه‌زار و 42 سه‌ردانیان ئه‌نجامداوه و 20 هه‌زار شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه و نزیكه‌ی دوو هه‌زار شوێن مۆڵه‌تی ته‌ندروستییان بۆ تازه كراوه‌ته‌وه و 1000 شوێنیش غه‌رامه‌كراون".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له سنووری پارێزگای دهۆك 286 شوێن داخراون و 292 شوێن سزادراون و 84 شوێنیش كه‌یسه‌كانیان ره‌وانه‌ی دادگا كراوه. هه‌روه‌ها له گه‌رمیان 11 شوێن داخراون و له پارێزگای سلێمانی 114 شوێن و له سنووری پارێزگای هه‌ولێر 279 شوێن داخراون، هه‌روه‌ها 25 هه‌زار پشكنینی به‌كتریایی و سێ هه‌زار پشكنینی فیزیایی بۆ خۆراكی هاورده‌كراو بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان كراوه.
له‌باره‌ی ده‌رمانه‌وه وه‌زیری ته‌ندروستی روونیكرده‌وه كه له‌ساڵی 2011 تیمه‌كانی ته‌ندروستی به‌هاوكاری ده‌زگاكانی ئاسایش ده‌ستیان به‌سه‌ر 60 جۆر ده‌رمانی ساخته‌دا گرتووه و له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشدا كۆگایه‌كی ده‌رمانی بێهۆشكه‌ر ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه كه دوو هه‌زار و 756 كیلۆ ده‌رمانی "جدرانی سیئۆی" تێدابووه كه بۆ ده‌رمانی بێهۆشكه‌ر به‌كاردێت له‌گه‌ڵ چه‌ندان جۆر حه‌ب و شروب.
دواتر د.یاسین كه‌ریم سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كوردستان ڕووداوه‌كانی ساڵی 2011ی خسته‌ڕوو و روونیكرده‌وه كه په‌یمانگه‌كه‌یان له ساڵی 2002 دامه‌زراوه و له‌سه‌رئاستی هه‌رێم بوونی هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو رووداوه‌كان نه‌گه‌یشتوون.
روونیشیكرده‌وه كه له ساڵی 2011دا له سنووری هه‌ولێر هه‌زار و 173 كه‌س و له سلێمانی هه‌زار و 293 كه‌س و له دهۆك 5 هه‌زار و 62 كه‌س مردوون و له‌هه‌مان ماوه‌دا به‌هۆی رووداوی هاتووچۆوه 983 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه له‌كاتێكدا له ساڵی 2010دا ته‌نیا 831 كه‌س به‌وهۆیه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه.
وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم، ئاشكراشیكرد: 235 كه‌س به گولـله گیانیان له‌ده‌ستداوه كه 79 یان ئافره‌تن، هه‌روه‌ها 457 كه‌س سوتاون كه 353یان ئافره‌تن و 117 كه‌سیش له‌ئاودا خنكاون و به هۆكاری په‌تیش 70 كه‌س خنكاون كه 31 یان ئافره‌تن.