ساڵانه به‌هۆى جگه‌ره كێشانه‌وه 5 ملیۆن هاوڵاتى ده‌بنه قوربانى.
به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانى به‌ره‌نگارى بونه‌وه‌ى دیارده‌ى كیشانى جگه‌ره وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
له رۆژی جیهانی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌کێشان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رێوره‌سمێکی سازکرد
ساڵانه به‌هۆى جگه‌ره كێشانه‌وه 5 ملیۆن هاوڵاتى ده‌بنه قوربانى.
به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانى به‌ره‌نگارى بونه‌وه‌ى دیارده‌ى كیشانى جگه‌ره وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاهه‌نگى رۆژى جیهانى به‌ره‌نگارى بونه‌وه‌ى جگه‌ره كێشان سازكرد، كه‌ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و نوێنه‌رى ده‌سته‌ى ژینگه و مامۆستایانى زانكۆ و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى ئاماده‌ى بوون، له‌سه‌ره‌تاش له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به هه‌وڵه‌كانى كۆنترۆڵكردن و كه‌م كردنه‌وه‌ى دیارده‌ى كێشانى جگه‌ره هه‌روه‌ك راشى گه‌یاند بڵاوبونه‌وه‌ى كێشانى جگه‌ره له‌ئێستادا له‌سه‌رتاسه‌رى جیهان له‌لایه‌ن هاوڵاًتیان زۆربوه داواشى له و كه‌سانه‌كرد جگه‌ره ده‌كێشن بیرله زیان و نه‌خۆشه‌كانى پاشماوه‌ى جگه‌ره كێشانیان بن.
له‌به‌شێكى تر‌ى ئاهه‌نگه‌كه چه‌ندین توێژینه‌وه خرانه ڕوو كه‌باسیان له ئامار و داتایى ئه‌و كه‌سانه ده‌كرد كه‌ساڵانه به‌هۆى كێشانى جگه‌ره ده‌بنه‌قوربانى كه به‌پێى ئا ماره‌كان ساڵانه (5) ملیۆن كه‌س ده‌بنه قوربانى له‌ناو (1,3) بلیۆن جگه‌ره كێش له‌سه‌رتاسه‌رى جیهان كه رێّژه‌ى به‌كارهێنانى جگه‌ره له‌لایه‌ن ژنان له 20% یه كه‌به‌شى زۆرى ئه‌و كه‌سانه‌ى ئالوده‌ى كێشانى جگه‌ره ده‌بن ته‌مه‌نیان له‌نێوان (21بۆ 65) دایه.
دواتر یاسایى به‌ره‌نگارى بونه‌وه‌ى دیارده‌ى كێشانى جگه‌ره كێشان له‌لایه‌ن هاوڵاتیان بۆئاماده‌بوان شى كرایه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ست نیشان كردنى كه‌م وكورى و چۆنیه‌تى جێ به‌جێ كردنى ئه‌و یاسایه له‌ناو هاوڵاتیان.