وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى


   دواى ئه‌وه‌ى یه‌كێك له‌كه‌ناله‌كانى ڕاگه‌یاندن ده‌رباره‌ى هۆكارى به‌كار هێنانى ده‌رزى ئاڤاستین و به‌كارنه‌هێنانى ده‌رزى لوسێنتیس (Lucentis)  چه‌ند زانیاریه‌كى نادروست بڵاوكراوه‌یه‌وه‌ به‌پێویستى ده‌زانین ئه‌م زانیاریه‌ بۆ هاووڵاتیان و به‌رچاو روونى كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن ئه‌م ڕوونكرده‌وه‌یه‌ بده‌ین:
 
1- ده‌رزى ئاڤاستین ده‌رزیه‌كى ڕێگه‌ پێدراوه‌و سه‌لمێندراوه‌ بۆ به‌كارهێنانى له‌نه‌خۆشیه‌كانى چاو به‌گوێره‌ى رێنمایی پزیشكى و زانستى و تاوه‌كو ئێستاش له‌هه‌موو ووڵاتانى دونیا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌كار دێت.
 
2- تاوه‌كو ئێستا ده‌رزى لوسێنتیس (Lucentis)  له‌هه‌رێمى كوردستان تۆمار نه‌كراوه‌و په‌سه‌ند نه‌كراوه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى پزیشكى ده‌رمان .
 
3- هیچ پزیشكێكى پسپۆرى چاو یاخود هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك داواكارى پێشكه‌ش به‌وه‌زاره‌ت نه‌كردووه‌ بۆ دابین كردنى ئه‌و جۆره‌ ده‌رزیه‌. 
 
4- ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى كه‌ڕه‌وانه‌ى ئه‌لمانیا كراون بۆ چاره‌سه‌رى دواى به‌كار هێنانى ده‌زرى ئاڤاستین، دووباره‌ به‌گوێره‌ى پێویست ده‌زرى ئاڤاستنیان بۆ به‌كارهێنراوه‌ته‌ له‌ وڵاتى ئه‌لمانیا.
 
راگه‌یاندى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى