وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتیارى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پشكنین و به‌داوداچوون له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: له‌ده‌ستدانى ئه‌ندامى نێرینه‌ى هاوڵاتیه‌ك به‌هۆى لێدانى ده‌رزیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه‌


هه‌ولێر:قاره‌مان جه‌وهه‌ر
دواى ئه‌وه‌ى له‌شارى هه‌ولێر هاوڵاتیه‌ك سكاڵاله‌سه‌ر عیاده‌یه‌كى لاكۆلان تۆمارده‌كات به‌ووته‌ى خۆى ئه‌ندامى نێرینه‌ى له‌ده‌ستداوه‌، له‌لێدوانێكى تایبه‌ت د.سه‌عدون رۆسته‌م سه‌رپه‌رشتیارى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پشكنین و به‌داوداچوون له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى راى گه‌یاند له‌ئێستادا بارى ته‌ندروستى ئه‌وهاوڵاتیه‌ باشه‌ و به‌كارهێنانى ده‌رزیه‌كه‌ش ته‌نها جۆرێك بووه‌له‌و كاریگه‌ریانه‌ى له‌سه‌ر به‌شێك له‌جه‌سته‌ى دروستكردوه‌ ئه‌مه‌ش حاله‌تێكى ئاساییه‌، وتیشى له‌ئێستادا ئه‌وعیاده‌لاكۆڵانه‌ داخراوه‌، بۆیه‌ داوا له‌هه‌موو هاوڵاتیان ده‌كه‌ین له‌كاتى پێویست سه‌ردانى پزیشكى پسپۆر بكه‌ن و چاره‌سه‌ریه‌كانى ته‌ندروستى له‌رێگه‌ى لیستى دیارى كراو به‌كاربهێنن به‌پشت به‌ستن به‌ووته‌ى پزیشكان.