بریاره له‌ساڵى داهاتوو منداڵانى توشبو به نه‌خۆشى شلل ده‌ماغ(ئفلیجى مێشك) ره‌وانه‌ى وو‌ڵاتى هه‌نگاریان بكرێن
به‌مه‌به‌ستى پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ئه‌مرۆ2-12-2013 وه‌فدێكى گروپى كۆمپانیاكانى مۆل بۆنه‌وت و غاز سه‌ردانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیان كرد‌و و له‌گه‌ڵ د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى كۆبونه‌وه،
له‌وكۆبونه‌وه‌یه د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى وێراى به‌خێرهینانى وه‌فدى میوان هاوكات داواى لێ‌كردن گرنگى زایاتر به‌بوارى ته‌ندروستى هه‌رێم بده‌ن،
دواتر وه‌فدى میوان پرۆژه‌ى هه‌ماهه‌نگی و هاوكارى نێوان هه‌نگاریا و وه‌زاره‌تیان پێشكه‌ش به‌وه‌زیرى ته‌ندروستى كرد كه‌له‌رێگه‌یه‌وه په‌یمانگایه‌كى تایبه‌ت به خوێندن هه‌ڵسه‌نگاندنى منداڵانى ئفلیجى مێشك بكرێته‌وه، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌ى پرۆژه‌كه بریاره له‌ساڵى داهاتوو ئه‌و منداڵانه‌ى نه‌خۆشى شه‌لل ده‌ماغیان هه‌یه ره‌وانه‌ى وو‌ڵاتى هه‌نگاریا بكرێن به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى پزیشكى له‌ووڵاته.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت