وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

به‌‌ به‌‌شدارى 150 كۆمپانیاى تایبه‌‌ت به‌‌ ده‌‌رمان و پێداویستى پزیشكى له‌‌ 19 وڵاتى جیادا چواره‌‌مین پێشانگاى ته‌‌ندروستى كرایه‌‌وه‌‌.


ئه‌‌مڕۆ 27/5/2013 له‌‌ ژێر چاودێرى وه‌‌زاره‌‌تى ته‌‌ندروستى حكومه‌‌تى هه‌‌رێمى كوردستان، چواره‌‌مین پێشانگاى بازرگانى نێوده‌‌وڵه‌‌تى بۆ چاودێرى ته‌‌ندروستى له‌‌ هه‌‌رێمى كوردستان و عێراق به‌‌ ئاماده‌‌بوونى نوێنه‌‌رى وه‌‌زاره‌‌تى ته‌‌ندروستى و پارێزگارى هه‌‌ولێرو ژماره‌‌یه‌‌ك له‌‌ لێپرسراوانى حكومى له‌‌ پێشانگاى نێوده‌‌وڵه‌‌تى هه‌‌ولێر كرایه‌‌وه‌‌.
له‌‌لایه‌‌ن خۆیه‌‌وه‌‌ى دكتور رۆسته‌‌م سه‌‌عدون نوێنه‌‌رى وه‌‌زیرى ته‌‌ندروستى باسى له‌‌ گرنگى كردنه‌‌وه‌‌ى پێشانگاكه‌‌كرد وتیشى وه‌‌ك وه‌‌زاره‌‌تى ته‌‌ندروستى پاڵپشتى ته‌‌واوى ئه‌‌و كۆمپانیایانه‌‌ ده‌‌كه‌‌ین كه‌‌كار بۆخزمه‌‌ت كردنى ره‌‌وشى ته‌‌ندروستى ده‌‌كات له‌‌رَێگه‌‌ى هێنانى پیداویستى پزیشكى و ده‌‌رمانى باش و كوالێت به‌‌رز.
به‌‌شداربوانى پێشانگاكه‌‌ ئه‌‌ویان راگه‌‌یاند" كردنه‌‌وه‌‌ى ئه‌‌م پێشانگایه‌‌ گرنگى زۆرى ه‌ه‌‌یه‌‌ بۆ ه‌ه‌‌رێمى كوردستان، به‌‌و پێیه‌‌ى به‌‌شداربوونى ئه‌‌و ژماره‌‌ زۆره‌‌ له‌‌ كۆمپانیا ناوخۆو بیانیانه‌‌ى كه‌‌ تایبه‌‌ت و پسپۆڕن له‌‌ بوارى چاودێرى ته‌‌ندروستى، ئه‌‌مه‌‌ش هه لێكى گه‌‌وره‌‌ ده‌‌ره‌‌خسێنێت بۆ خستنه‌‌رووى تازه‌‌ترین و پێشكه‌‌وتوترین ئامێرو پێداویستیه‌‌ پزیشكیه‌‌كان.
چواره‌‌مین پێشانگاى بازرگانى نێوده‌‌وڵه‌‌تى بۆ چاودێرى ته‌‌ندروستى له‌‌ ه‌ه‌‌رێمى كوردستان و عێراق، ماوه‌‌ى سێ رۆژ له‌‌ پێشانگاى نێوده‌‌وڵه‌‌تى هه ولێر به‌‌رده‌‌وام ده‌‌بێت، به‌‌پێى وته‌‌ى سه‌‌رپه‌‌رشتیارى پێشانگاكه‌‌ش پێشبینى ده‌‌كرێت، له‌‌ماوه‌‌ى ئه‌‌و سێ رۆژه‌‌دا گرێبه‌‌ست له‌‌ نێوان كۆمپانیا خۆماڵى و بیانه‌‌كان به‌‌]]]داوكارى وه‌‌زاره‌‌تى ته‌‌ندروستى ئه‌‌نجام بدرێت.
راگه‌‌یاندنى وه‌‌زاره‌‌ت