له‌مه‌راسیمیكى تایبه‌ت به‌ئاماده‌بونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و دكتور رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى حزبى و حكومى له‌شارۆچكه‌ى كۆیه نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید خالیدى نوێ كرایه‌وه
له‌شارۆچكه‌ى كۆیه نه‌خۆشخانه‌یه‌كى 100 قه‌ره‌وێله‌ى كرایه‌وه
له‌مه‌راسیمیكى تایبه‌ت به‌ئاماده‌بونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و دكتور رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى حزبى و حكومى له‌شارۆچكه‌ى كۆیه نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید خالیدى نوێ كرایه‌وه،
له‌سه‌ره‌تاش ئاماده‌بوان یه‌كه‌یه‌كه به‌شه جیاجیاكانى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه دواتر جێگرى سه‌رۆكى حكومت ووتارێكى پێشكه‌ش كرد و كردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كه‌ى به‌گرنگ وه‌سف كرد بۆ دانیشتوانى سنوره‌كه كه ده‌توانێت خزمه‌تێكى باش به‌بوارى ته‌ندروستى بگه‌یه‌نێت له‌رێگه‌ى پێشكه‌ش كردنى خزمه‌ت گوزاریه‌كانى بوارى پزپیشكى، وتیشى خه‌بات و تێكۆشانى دانیشتوانى سنورى كۆیه شایه‌نى زۆر له وه‌زیاتر كه‌بۆیان ده‌كه‌ین داواشى لێ‌كردن یه‌كریزى ناو ماڵى كوردى بپارێزن بۆئه‌وه‌ى ده‌ست كه‌وتى زیاتر به‌ده‌ست بهێنن.
پاشان به‌رێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى كۆیه له‌ووته‌یه‌ك تیشكى خسته‌سه‌ر به‌شه‌كانى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كه‌پێكهاتوه له 100 قه‌وره‌وێله و به‌بڕى 8 ملیۆن و 250 هه‌زار دۆلار دروست كراوه به‌به‌هاى 4 ملیار و 285 ملیۆن دینار ئامێرى پزیشكى بۆ دابین كراوه به‌هیواى ئه‌وه‌ى بتوانێت خزمه‌ت به بوارى ته‌ندروستى بكات و هاوڵاتیان سوود له خزمه‌ت گوزاریه‌كانى وه‌ربگرن.
شایه‌نى باسه نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید خالیدى نوێ له‌م به‌شانه پێك دێت:
راوێژكارى تاقیگه سۆنه‌ر نه‌خشه‌ى دڵ ده‌رمانخانه وبه‌شى تیشك و تاقیگه‌ى سه‌ره‌كى و فریاكه‌وتن و نه‌شته‌رگه‌رى و مندال بون و ره‌دهه‌كان 100 قه‌ره‌وێله و چاودێرى چر و چێشتخانه و ششتن و ئۆتو و پاكژكردنه‌وه و خانه‌ى پزیشكان 20 ژوور و كافتریا وژوورى سیمینار و كتێبخانه و چه‌ند به‌شێكى تر‌ى پزیشكى.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت