وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: هه‌ر خۆراك و ماده‌یه‌ك زیانه به‌ته‌ندرستى بگه‌ینێت قه‌ده‌غه‌ده‌كات
وته‌بێژى وه‌زاره‌ت: ره‌وشى ته‌ندروستى كوردانى رۆژئاوا له‌ئاستێكى باشدایه
له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى وته‌بیژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم باسى له‌ره‌وشى ته‌ندروستى كوردانى رۆژئاواكرد كه له‌هه‌رێمى كوردستان نیشته‌جێن، له‌باره‌ى لیستى قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه‌ش وه‌زاره‌ت له‌برادوو 10 ماده‌ى خۆراكى قه‌ده‌غه‌كربوو، ئه‌وه‌ى هه‌شه پیشكنینى بۆده‌كرێت.
پێشنیوه‌رى ئه‌مرۆ 28-10-2013 له‌هۆلى دیوانى وه‌زاره‌ت د.خالس قادر وته‌بیژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى تیشكى خسته‌سه‌ر ره‌وشى ته‌ندروستى كوردانى رۆژئاوا كه توانراوه به‌شێوه‌یه‌كى باش خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستى پێشكه‌شیان بكه‌ن،
وتیشى دواى هاتنیان بۆناو هه‌رێم له‌ده‌روازه سنوریه‌كان له‌رێگه‌ى تیمى فریاكه‌وتنى خێرا چاره‌سه‌رى پێویستیان پێدرا، له‌ئێستاشدا له‌هه‌وڵى كردنه‌وه‌ى بنكه‌ى ته‌ندروستین بۆیان بۆئه‌وه‌ى بتوانن چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كان وه‌ربگرن،
وته‌بیژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى راشى گه‌یاند وه‌ك ته‌واوى هاوڵاتیانى كوردستان خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستیان پێده‌ده‌ین و هه‌ر نه‌خۆشیه‌كیان هه‌بێت چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ك باسیشى له‌وه كرد به‌هاوكارى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى و یۆنامى خول و راهێنانمان بۆكردو و له‌كاتى هه‌ڵمه‌ته‌كانى كوتانیش منداڵان و ئه‌و كه‌سه‌ى پێویست بكات ده‌یكوتین.
له‌به‌شێكى تر‌ى كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه وه‌ته‌بیژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى باسى له لیستى ئه‌و خۆراك و مادانه كرد كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا قه‌ده‌غه‌كراون، بۆئه‌مه‌ش وتى وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 39 مانده په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه‌هه‌یه و ئه‌وه‌ى كه هه‌شه له‌لیسته‌كه له‌كوردستان بونى نیه ئه‌گه‌ر هه‌شبێت پشكنینى پێویستى بۆده‌كه‌ین،
وته‌بیژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وتیشى له‌ئێستادا تیمه‌كانى چاودێرى ته‌ندروستى له‌پارێزگاكان سه‌ردانى بازار و ماركێته‌كان ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ بونى هه‌ر یه‌كێك له‌و ماده و خۆراكانه ده‌ستى به‌سه‌ر داده‌گیرێت و لێپێچینه‌وه‌ى یاساى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
له‌باره‌ى هۆكارى قه‌ده‌غه‌كردنیشان د.خالس قادر راى گه‌یاند به‌هۆى بونى ماده‌ى زیان به‌خش وسه‌رهه‌ڵدانى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه له‌و خۆراكانه بریارى قه‌ده‌غه‌كردنیان بۆ ده‌رچوه ئێمه‌وه وه‌ك هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌رابردوو ژماره‌یه‌ك له‌و خۆراكانه‌مان قه‌ده‌غه‌كرد كه زیان به‌ته‌ندروستى هاوڵاتیان ده‌گه‌ینێت.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت