وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

باڵوێزى ئیسپانیا له‌عێراق پێویسته‌ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وله‌تى هاوكارى زیاترى هه‌رێم بكات

وه‌زیرى ته‌ندروستى: هاوكارى و یارمه‌تیه‌كانى وولاتان به‌رزده‌نرخێنین


باڵوێزى ئیسپانیا له‌عێراق پێویسته‌ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وله‌تى هاوكارى زیاترى هه‌رێم بكات

وه‌زیرى ته‌ندروستى: هاوكارى و یارمه‌تیه‌كانى وولاتان به‌رزده‌نرخێنین

پێشنیوه‌رۆى ئه‌مرۆ 16-10-2014 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت دكتور رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى پێشوازى له‌ بالوێزى ئیسپانیا له‌عێراق كرد، له‌دانیشتنێكى نێوان وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم و بالوزێزى ئسپانیا له‌عێراق باس له‌هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى نێوان هه‌ردوولاكرا به‌تایبه‌ت له‌بوارى ته‌ندروستى و دانانى ئالیه‌تێكى گونجاو بۆگه‌یاندنى هاوكارى و یارمه‌تیدانى هه‌رێمى كوردستان.

له‌به‌شێكى ترى دانیشتنه‌كه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى باسى له‌ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێم كرد به‌تایبه‌ت به‌هۆى رووتێكردنى ژماره‌یه‌ى زۆرى په‌نابه‌ران بۆپارێزگاكان دواتر هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌رێم و ئیسپانیاكرد به‌شێوه‌یه‌ك حكومه‌تى ئیسپانیا هاوكارى زیاترى هه‌رێمى كوردستان بكات له‌سێكته‌ره‌جیاجیاكان و به‌تایبه‌ت له‌بوارى ته‌ندروستى.

پاشان گفتوگۆله‌باره‌ى ره‌وشى ژیانى په‌نابه‌رانكرا به‌تایبه‌ت له‌بوارى ته‌ندروستى و ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ى بۆكامپه‌كان دابین كراوه‌ بۆئه‌مه‌ش بالوێزى ئیسپانیا له‌عێراق ئاماده‌یى وولاته‌كه‌یانى نیشاندا بۆ گه‌یاندنى هاوكارى و یارمه‌تى بۆپه‌نابه‌ران و هاندانى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وله‌تى بۆئه‌وه‌ى هاوكاریه‌كانیان زیاتر بكه‌ن بۆهه‌رێمى كوردستان.