وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى توێژه‌كانى ناوه‌ندى ته‌ندروستى


 

وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى توێژه‌كانى ناوه‌ندى ته‌ندروستى

 

ئه‌مرۆ د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ئاماده‌بونى پارێزگارى سلیمانى و به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلیمانى و لێپرسراوانى ناوه‌ندى ته‌ندروستى و سه‌ندیكاكانى ناوه‌ندى ته‌ندروستى و له‌هۆلى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلیمانى به‌شدارى كرد له‌مه‌راسیمى به‌خشینى بروانامه‌وخه‌لاتى رێزلێنان بۆده‌رچوانى یه‌كه‌مین خولى كارمه‌ندانى تاقیگه‌كان كه‌بۆیه‌كه‌مین جاره‌ له‌سه‌رئاستى هه‌رێمى كوردستان بكرێته‌وه‌ كه‌بۆماوه‌ى سالێك وانه‌یان خوێندوه‌ له‌بوارى پراكتیكى وتوێرى كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلیمانى كه‌به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاى بایلۆجى و كۆمه‌له‌ى كیمیاوى ئه‌نجامدرابو، له‌ووته‌یه‌كدا وه‌زیرى ته‌ندروستى سوپاسى رێكخه‌ران و مامۆستایان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلیمانى و سه‌ندیكاى بایلۆجى و كۆمه‌له‌ى كیمیاى كرد، ووتیشى ئیمه‌ هه‌میشه‌ به‌هه‌ولى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى كارمه‌ندانى تاقیگه‌ و سه‌رجه‌م توێژه‌كانى ناوه‌ندى ته‌ندروستى ده‌بین له‌پێناو پێشكه‌شكردنى ئاستى خزمه‌تگوزارى پزیشكى و ته‌ندروستى به‌شێوه‌یه‌كى پێشكه‌وتوو به‌هاوڵاتیان و هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانى ئه‌م خولانه‌شى له‌ناوه‌وى هه‌رێم له‌سه‌ر ده‌ستى مامۆستایانى خۆمالى به‌ده‌ستكه‌وتێكى گرنگ و گه‌وره‌دایه‌قه‌ڵه‌م.