وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى" چه‌ند هۆلێكى نه‌شته‌رگه‌رى له‌نه‌خۆشخانه‌ى ئیمیرجنسى هه‌ولێر كرده‌وه‌

د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید" نه‌خۆشخانه‌ى ئیمیرجنسى رۆلى گرنگى بینیوه‌ له‌خزمه‌تكردن و چاره‌سه‌ركردنى برینداران له‌شارى هه‌ولێر


وه‌زیرى ته‌ندروستى" چه‌ند هۆلێكى نه‌شته‌رگه‌رى له‌نه‌خۆشخانه‌ى ئیمیرجنسى هه‌ولێر كرده‌وه‌

د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید" نه‌خۆشخانه‌ى ئیمیرجنسى رۆلى گرنگى بینیوه‌ له‌خزمه‌تكردن و چاره‌سه‌ركردنى برینداران له‌شارى هه‌ولێر


پێش نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ سێ شه‌مه‌ له‌شارى هه‌ولێر د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ئاماده‌بونى د.عه‌لى سندی وه‌زیرى پلاندانان و پارێزگارى هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى و به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ى ئیمیرجنسى چه‌ند هۆڵێكى نه‌شته‌رگه‌رى كردوه‌،

له‌ووته‌یه‌ك بۆده‌زگاكانى راگه‌یاندن وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌گرنكى كردنه‌وه‌ ئه‌م هۆڵانه‌كرد بۆزیاتر چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و بریندارانه‌ى روو له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌ده‌كه‌ن،

وتیشى سوپاسى هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌تى سامانه‌سروشتیه‌كان ده‌كه‌م كه‌ بودجه‌ى پێویستیان بۆ ئه‌م هۆلانه‌ دابین كردوه‌ وه‌ سوپاسى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر و پارێزگاى هه‌ولێر ده‌كه‌م كه‌ به‌رده‌وام كار بۆ پێشخستن و به‌روپێشبردنى كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سوپاس و ده‌ستخۆشى بۆ ستافى نه‌خۆشخانه‌ى ئیمیرجنسى كه‌ به‌رده‌وام چاره‌سه‌رى برینداران و ئه‌و هاوڵاتیانه‌ ده‌كه‌ن كه‌سه‌ردانى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ده‌كه‌ن.

 

 
 
 
 
(Rebin)