د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: حكومه‌تی هه‌رێم 16 ملیار دیناری بۆ دروستكردنی چه‌ند بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان ته‌رخانكردووه، جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر
وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم : له ره‌وشى ته‌ندروستى ئیداره‌ى گه‌رمیانى كۆڵیه‌وه.
د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: حكومه‌تی هه‌رێم 16 ملیار دیناری بۆ دروستكردنی چه‌ند بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان ته‌رخانكردووه، جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر كاركردن بۆ زیادكردنی پزیشكی پسپۆر له بنكه‌و فه‌رمانگه ته‌ندروستییه‌كانی ناوچه‌كه.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2-8 د.ڕێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد‌و له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌وه‌كاله‌ت پێشوازی لێكرا، له كۆبونه‌وه‌یه‌كیشدا تیشك خرایه‌سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی له ناوچه‌كه‌و چۆنیه‌تی پێشخستنی ئه‌وكه‌رته له سنوره‌كه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه دكتور رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی وێڕای ستایشكردنی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه له كه‌رتی ته‌ندروستی گه‌رمیان به‌دیده‌كرێت، هاوكات ئاماده‌یی وه‌زاره‌ته‌كه‌شی ده‌ربڕی بۆ ئه‌نجامدانی كاری باشتر بۆیان.
د.رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له ماوه‌ی رابردوودا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كاری له‌سه‌ر دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 100 قه‌ره‌وێڵه‌یی له شاری كه‌لار كردووه، كه به ته‌واوبونی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كه‌رتی ته‌ندروستی له ناوچه‌كه‌دا به‌ره‌و باشتر ده‌چێت.
وتیشی: له‌به‌ر فراوانبوون و گه‌شه‌كردنی به‌رچاوی گه‌رمیان له ئێستادا پێویسته ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی ته‌ندروستی له ناوچه‌كه‌دا بكرێته‌وه.
راشیگه‌یاند حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته 16 ملیار دیناری ته‌رخانكردووه، دووپاتیشیكرده‌وه كه هه‌وڵه‌كانیان چڕده‌كه‌نه‌وه بۆ دابینكردنی پزیشكی پسپۆر له نه‌خۆشخانه‌و بنكه ته‌ندروستییه‌كانی گه‌رمیان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیانی راسپارد پێداویستییه‌كانی ناوچه‌كه له پزیشكانی پسپۆر ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌ت بكات.
دواتر وه‌زیری ته‌ندروستی به‌یاوه‌ری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان، سه‌ردانی گوندی حه‌سیره-ی له سنوری ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا كرد‌و بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی له گونده‌كه كرده‌وه‌و سه‌ردانی بنكه‌ی یه‌كه‌ی پشكنینی خۆراكیشی له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان كرد.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت