وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌كێشه‌و گرفته‌كانى بوارى ته‌ندروستى سنورى قه‌زاى شه‌قلاوه‌ و ده‌وربه‌رى كۆڵیه‌وه‌.

به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربون له‌چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى كاره‌كانیان د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌یاوه‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر شارۆچكه‌ى شقلاوه‌ى به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌نزیكه‌وه‌ له‌كێشه‌و كه‌م كوریه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى كۆڵیه‌وه


وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌كێشه‌و گرفته‌كانى بوارى ته‌ندروستى سنورى قه‌زاى شه‌قلاوه‌ و ده‌وربه‌رى كۆڵیه‌وه‌.
به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربون له‌چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى كاره‌كانیان د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌یاوه‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر شارۆچكه‌ى شقلاوه‌ى به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌نزیكه‌وه‌ له‌كێشه‌و كه‌م كوریه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى كۆڵیه‌وه‌.
له‌سه‌ره‌تایى به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌شى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شه‌قلاوه‌ى كرد و له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى و پزیشكان و كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌که‌ یه‌كه‌یه‌كه‌ به‌شه‌جیاجیاكانى به‌سه‌ركرده‌وه‌ و گوێبیستى داواو داخوازیه‌كانیان بوو.
هه‌روه‌ك دواواشى لێكردن ته‌واوى هه‌وڵه‌كانى خۆیان بخه‌نه‌گره‌ بۆئه‌وه‌ى باشترین خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستى پێشكه‌شى دانیشتوانى سنوره‌كه‌ بكه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ به‌رێوه‌به‌ر و پزیشكان و كارمه‌ندان سوپاسى ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وى وه‌زیرى ته‌ندروستیان كرد كه‌له‌نزیكه‌وه‌ ئاگادارى چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى كاره‌كانیان بوه‌.
دواتر وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌ردانى قائیمقامه‌یه‌تى شقلاوه‌ى كرد له‌لایه‌ن قائیمقامى شقلاوه‌ به‌گه‌رمى پێشوازى لێكرا له‌دانیشتنێك باس له‌ ره‌وشى ته‌ندروستى سنوره‌كه‌ كرا و وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌تى بۆباشتركردنى كه‌رتى ته‌ندروستى بۆدوپاتكردنه‌وه‌.
له‌به‌شێكى ترى به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یدا وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ریر و بنكه‌ى ته‌ندروستى باتاس و نه‌خۆشخانى شه‌هید خالیدى له‌پیرمام كرد و داواى له‌ ستافى نه‌خۆشخانه‌كان كرد ده‌رگاى نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان به‌رووى هاوڵاتیان كراوه‌ بێت بۆئه‌وى خزمه‌ت گوزاریه‌كانى ته‌ندروستى بگاته‌ ده‌ستى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى پێویستیان به‌ چاره‌سه‌رى پزیشكى هه‌یه‌.
راگه‌یاندى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى