وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: تائێستا 175000 كه‌سى توشبووبه نه‌خۆشى شه‌كره تۆماركراوه
ساڵانه 5 ملیۆن هاوڵاـى به‌هۆى نه‌خۆشى شه‌كره گیان له‌ده‌ستده‌دات
له‌جیهان 382 ملیۆن كه‌س نه‌خۆشى شه‌كره‌یان هه‌یه
هه‌ولێر: قاره‌مان جه‌وهه‌ر
به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رێژه‌ى توشبوان به نه‌خۆشى شه‌كره لهژێرپێوهره جیهانیه‌كانه، له‌میانى به‌رێوه‌چوونى مه‌راسیمى رۆژى جیهانى نه‌خۆشى شه‌كره‌ش له‌شارى هه‌ولێر چه‌ندین چالاكى جیاجیا پێشكه‌ش كران، پسپۆرانیش راى ده‌گه‌ێت پێویست هاوڵاتیان به‌رله سه‌رهه‌ڵدانى نه‌خۆشى شه‌كره چاره‌سه‌رى سه‌ره‌تایى وه‌ربگرن بۆئه‌وه‌ى دوربن له‌و نه‌خۆشیه.
به‌و پێیه‌ى شه‌كر نهخۆشیهیهكى درێژخایه‌نه و رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانیش ده‌لێت له‌ئیستادا 382 ملیۆن كه‌س نه‌خۆشى شه‌كره‌یان هه‌یه و ساڵانه 5 ملیۆن هاوڵاتى به‌و نه‌خۆشیه گیان له‌ده‌ستده‌دات.
ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنى رۆژى 14-11 له‌سه‌ر تاسه‌رى جیهان مه‌راسیم و چالاكى جیاجیا به‌رێوه ده‌چێت و له‌هه‌رێمى كوردستانیش له‌پێناو هۆشیارى و رۆشنبیرى ته‌ندروستى له‌باره‌ى خۆپاریزى و دوربون له‌نه‌خۆشى شه‌كره چه‌ند چالاكیهیكى هونه‌رى و هۆشیارى له‌پاركى مناره‌ى شارى هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو.
پسپۆران و پزیشكان هۆشیارى و رێنماى هاوڵاتیان ده‌كه‌ن خۆیان له خواردنى چه‌ور و ئه‌و خۆراكانه بهێنن كه زیان به ته‌ندروستیان ده‌به‌خشێت، هاوكات راشى ده‌گه‌ینن پێویست لایه‌نى پهیوهدار زیاتر ئاوره له توشبوانى شه‌كره بدات و هاوكاریان بكات بۆئه‌وه‌ى بتوانن چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كه‌یان بكه‌ن، به‌و پێه‌ى نه‌خۆشى شه‌كره نه‌خۆشیه‌ى درێژخایه‌نه.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم له‌رێگه‌ى بلاوكراوه‌یه‌ك راى ده‌گه‌ینێت كه ژماره‌ى توشبوان به نه‌خۆشى شه‌كره 175000 كه‌س به‌شێوه‌یه‌ك ئاماره‌كان ده‌رى ده‌خه‌ن توشبوان به‌شه‌كره لهژێرپێوهره جیهانیه،
هاوكات پسپۆانیش داوا له هاوڵاتیان ده‌كات پێویست ساڵانه 2 جار پشكنینى دیارى كردنى نه‌خۆشى شه‌كره ئه‌نجامبده‌ن بۆئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى پێویستى بكات و دوربێت له‌و نه‌خۆشیه.
مه‌راسیمى رۆژى جیهانى شه‌كره له‌شارى هه‌ولێر له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵه‌ى منداڵه تووش بوه‌كان به‌نه‌خۆشى شه‌كره و كۆمپانیاى نۆڤۆ نۆردیسك به‌رێوه‌چوو، به‌پێى ئامارى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانیش سالانه زیاتر له 5 ملیۆن هاوڵاتى به‌هۆى ئه‌م نه‌خۆشیه گیان له‌ده‌ست ده‌دات ئه‌مه جیاله‌وه‌ى له‌ئێستادا 382 ملیۆن كه‌س نه‌خۆشى شه‌كره‌یان هه‌یه.