رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى سه‌رباره بهكوتانى گه‌نجان دژى نه‌خۆشى سورێژه
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌واڵى كوتانى دژى ئه‌یدز دوره له‌راستیه‌وه:
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى سه‌رباره بهكوتانى گه‌نجان دژى نه‌خۆشى سورێژه:
دواى ئه‌وه‌ى هه‌ڵمه‌تى كوتانى دژى نه‌خۆشى سورێژه له‌هه‌رێمى كوردستان به‌رێوه چوو تیایدا (385560) گه‌نج له‌و هه‌ڵمه‌ت كوتران، به‌شێوه‌یه‌ك له‌پارێزگاى هه‌ولێر رێژه‌ى كوتان 60,5% بوو له‌پارێزگاى دهۆك 60% بوو له‌پارێزگاى سلیمانیش 59% بوو، كهلهرێكهوتى 27-11—2011 ده‌ستى پێكردوه ماوه‌ى (10) رۆژ به‌رده‌وام بوو له‌رێگه‌ى ژماره‌یه‌ك تیمى تایبه‌ته‌وه به‌شێوه‌ى گه‌رۆك و جێگیر به‌مه‌به‌ستى پاراستنى گه‌نجان و لاوانى هه‌رێمى كوردستانى دژ به‌نه‌خۆشى سوێژه و هه‌وڵدان بۆبن بركردنى ئه‌و نه‌خۆشیه،
له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و هه‌واڵه ناراست و پرپاگهندانهش ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه ىكهباس له بوونى كوتانى دژى ئه‌یدز ده‌كرێت كه گوایه له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ئه‌نجامدراوه بۆیه ئه‌وه به‌هاوڵاتیان راده‌گه‌یه‌نن سه‌رله‌به‌رى ئه‌و هه‌واڵه ناراسته، چونكه هیچ جۆره كوتانێكى نه‌خۆشى ئه‌یدز نیهلهسهرتاسهرى جیهان.
شایه‌نى باسه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى كوتان دژى نه‌خۆشى سورێژه له‌هه‌رسێ پارێزگاى هه‌ولێر سلیمانى دهۆك (385560) گه‌نج كوتراوه له‌كۆى (612) هه‌زار گه‌نج و لاو له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان.