وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیری كار چاكسازی ژنان و منداڵانی هه‌ولێر به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌


وه‌زیری كار چاكسازی ژنان و منداڵانی هه‌ولێر به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌ 
له‌ ته‌واوى بنكه‌ چاكسازییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌، 2617 حوكمدراو به‌ تاوانى جۆراو جۆر هه‌یه‌ و ماوه‌ى حوكمه‌كه‌یان كه‌ به‌پێى یاسا بۆیان دیارى كراوه‌ به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له‌پلانى كارى وه‌زاره‌تیش دایه‌ پێنج پرۆژه‌ى ترى چاكسازى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ بكات.
له‌م چوار چێوه‌یه‌دا و له‌میانى سه‌ردانێكى مه‌یدانیدا بۆ له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ره‌وشی چاكسازیه‌كان و چاودێری كردنی پرۆگرامه‌كانی چاكسازی و خوێندن له‌ ناو بنكه‌كانى چاكسازی، ئه‌مڕۆ 27/3/2014 ئاسۆس نه‌جیب" وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی چاكسازى ژنان و منداڵانى له‌ هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه‌. له‌و سه‌ردانه‌ مه‌یدانیه‌دا وه‌زیری كار له‌گه‌لأ راگیراو و حوكمدراوانی چاكسازی ژنان و منداڵانی هه‌ولێر گفتوگۆى كردو له‌ نزیكه‌وه‌ گوێی له‌ داواكاری و داخوازیه‌كانیان گرت و به‌ڵێنى چاره‌سه‌ركردنى كه‌موكوڕییه‌كانى پێدان. 
له‌لێدوانێكدا وه‌زیرى كار رایگه‌یاند له‌ پێناوی جێبه‌جێكردنی باشترین پرۆگرامی چاكسازی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ داهاتوودا پێنج پرۆژه‌ له‌ بوارى چاكسازى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ به‌ندكراووان ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردن، هه‌روه‌ك پێداویستی و كه‌ل و په‌ل بۆ دوو چاكسازی گه‌وران له‌ سلێمانی و هه‌ولێر دابین ده‌كرێت.  وتیشى به‌ ته‌واوبوونى بیناى چاكسازییه‌كان ره‌وشى چاكسازییه‌كانى كوردستان هیچى كه‌متر نابێت له‌ چاكسازییه‌ پێشكه‌وتووه‌كان له‌ وڵاتانى دونیا به‌شێوه‌یه‌ك بنه‌ماو پره‌نسیپه‌ ده‌ولییه‌كانى مافى مرۆڤ به‌سه‌ر به‌ندكراووان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له‌ هه‌رێمی كوردستان 2617 حوكمدراوی پیاو و ژن و منداڵ هه‌ن، كه‌ 2206 حوكمدراوى پیاو و 78 حوكمدراوى ژن و 33 حوكمدراوى منداڵه‌. وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیش له‌ رێگه‌ی جێبه‌جێكردن پرۆژه‌ و پرۆگرامه‌كانی چاكسازی كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و حوكمدراوانه‌ بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان ده‌كات ئه‌ویش دواى ته‌واوكردنى ماوه‌ى حوكمه‌كه‌یان .